ڕەگەیەندراوێك لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە
نوچە.نێت:هەولێر
دوای ئەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ڕۆژانی ڕابردوودا کانتۆنی شەنگالی بە شێووەیەکی فەڕمی ڕاگەیاند و دەستەیەکی بۆ بەڕێوەبردنی کانتۆنی شەنگال پێکهێنا،ئەمە بووە هۆی ناڕەزایی بەشێك لە خەڵکی باشووری کوردستان و هەر زوو لە لایەن پارتی دیمۆکراتی کوردستان کە گەورەترین هێزی سیاسی باشوری کوردستانە کانتۆنی شەنگالی ڕەدد کردەوە.
ئەمڕۆ شەممە بەرواری 17/1/2015 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و بە توندی دامەزرانی کانتۆنی شەنگالی ڕەدد کردەوە.
لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە : ئێمه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له روانگه‌ی یاسایی و ده‌ستوورییه‌وه رایده‌گه‌یه‌نین هه‌وڵی پارتی كرێكارانی كوردستان له رۆژی 14/1/2015دا بۆ دروستكردنی ئه‌نجومه‌ن و ئیداره‌یه‌ك بۆ ده‌ڤه‌ری شه‌نگال، به كارێكی نایاسایی و پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور و یاسا كارپێكراوه‌كانی كوردستان و عیراق ده‌بینین و ئه‌و ده‌ستوه‌ردانانه له كاروباری كوردستانی عیراقدا قبوڵكراو نین و ده‌بێ پارتی كرێكارانی كوردستان به ته‌واوی له‌و ده‌ستوه‌ردانانه له كاروباری كوردستانی عیراقدا دوور بكه‌وێته‌وه.
وەك سەرەتایەک بۆ پێدانی مافی زیاتر بە کوردانی ئێزیدی کە پێشتر خۆیان داوایان کردبوو پارێزگایەك یاخوود هەرێمێکی تایبەت بە ئێزیدییەکان هەبێت لە ڕاگەیەندراوەکەی ئەنجومەنی وەزیراندا هاتووە :”ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌و پێشنازهش ده‌كۆڵێته‌وه كه داوا ده‌كات شه‌نگال بكرێته پارێزگایه‌كی دیكه، ئه‌وه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی و ده‌ستووری و به‌پێی ڕێوشوێنه یاسایی و ده‌ستوورییه‌كان، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدرالی عیراقدا باس ده‌كات، هه‌موو جۆره گفتوگۆیه‌كیش له‌وباره‌یه‌وه به ئاگاداری و به‌شداریی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌بێت”.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه:
راگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانی شێواندنی دۆخی ده‌ڤه‌ری شه‌نگال:
ده‌ڤه‌ری شه‌نگال له دوای هێرشی تیرۆریستانی داعشه‌وه له 2014/8/3دا، له دۆخێكی زۆر ناخۆشدا ده‌ژیت، كه ئێستاش هه‌موو گه‌لی كوردستان وه‌ك برینێكی نوێ له جه‌سته‌ی كوردستاندا ته‌ماشای كۆمه‌ڵكوژی و رفاندنی ئافره‌تانی كوردی ئێزدی ده‌كات له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و برینه سهختهشه، به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزی پێشمه‌رگه، به‌خۆی راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتیی پلان و هێرشه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كردووه و ده‌كات دژی چه‌كدارانی داعش له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا. هه‌روه‌ها حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش، هه‌رچی له توانایدا بووه له‌و دۆخه ناهه‌مواره‌دا كردوویه‌تی بۆ به‌هاناوه‌چوونی خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كچان و ژنانی كوردی ئێزدی، كه ئێستاش ژماره‌یه‌كی زۆریان له ده‌ست تیرۆریستانی داعشدان. هه‌روه‌ها حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی خۆی له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌یه‌كه‌وه خستووه‌ته گه‌ڕ، له‌پێناو به‌جینۆسایدناساندنی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژی و رفاندنه به‌كۆمه‌ڵه‌ی له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا كراون، كه ئهنفالێكی نوێیه به‌رانبه‌ر كوردانی ئێزدی ئه‌نجام دراوه.
ئێمه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، سوپاسی هاوكاریی شه‌ڕڤانانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل ده‌كه‌ین، كه بوونه هاوكاری پێشمه‌رگه له سه‌ره‌تای هێرشی داعشدا بۆ رزگاركردنی كوردانی ئاواره‌بووی ده‌ڤه‌ری شه‌نگال، به‌ڵام ئێمه له روانگه‌ی یاسایی و ده‌ستوورییه‌وه رایده‌گه‌یه‌نین هه‌وڵی پارتی كرێكارانی كوردستان له رۆژی 14/1/2015دا بۆ دروستكردنی ئه‌نجومه‌ن و ئیداره‌یه‌ك بۆ ده‌ڤه‌ری شه‌نگال، به كارێكی نایاسایی و پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور و یاسا كارپێكراوه‌كانی كوردستان و عیراق ده‌بینین و ئه‌و ده‌ستوه‌ردانانه له كاروباری كوردستانی عیراقدا قبوڵكراو نین و ده‌بێ پارتی كرێكارانی كوردستان به ته‌واوی له‌و ده‌ستوه‌ردانانه له كاروباری كوردستانی عیراقدا دوور بكه‌وێته‌وه. نابێ مامه‌ڵه‌ی سیاسی و حزبی به مه‌ینه‌تییه‌كانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره برینداره‌وه بكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كارێكی نایاساییه و ده‌بێته دروستبوونی ئاڵۆزیی سیاسی و ئیداری.
هه‌رێمی كوردستان و عیراق خاوه‌ن ده‌زگای ده‌ستووری و شه‌رعیی خۆیه‌تی، كوردانی ئێزدی و ده‌ڤه‌ری شه‌نگالیش خاوه‌ن نوێنه‌ری خۆیانن له په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وادا. بۆیه‌ش هه‌موو كارێك كه ئێستا و ئاینده بكرێت له ڕێگه‌ی ده‌زگا شه‌رعییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عیراقه‌وه بۆ ده‌ڤه‌ری شه‌نگال ئه‌نجام ده‌درێن، نه‌ك له رێگه‌ی نایاسایی و ده‌ستوه‌ردانی ناپهسهندكراوهوه. ئێمه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌موو هه‌وڵێكمان بۆ ئه‌وه‌یه كه هاوكاریی خه‌ڵكی به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان له‌گه‌ڵ ده‌ڤه‌ری شه‌نگال و ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانی عیراق، ببێته هۆی باشتربوونی په‌یوه‌ندییه‌كان و تێكه‌ڵاویی باشتر، نه‌ك دروستبوونی دووبه‌ره‌كی و ئاڵۆزی، بۆیه‌ش داوا له پارتی كرێكارانی كوردستان ده‌كه‌ین، ده‌ستبه‌جێ ئه‌و هه‌وڵه نایاساییانه‌ی، له كوردستانی عیراقدا بوه‌ستێنێت.
هه‌ر لێره‌شدا جه‌خت له‌سه‌ر لێدوانه‌كانی به‌ڕێزان میری كوردانی ئێزدی و پیاوانی ئایینی و كه‌سایه‌تییه‌كانی كوردی ئێزدی ده‌كه‌ینه‌وه، كه ئه‌و ده‌ستوه‌ردانه ده‌بێته هۆی ئاڵۆزی له ده‌ڤه‌ری شه‌نگالدا و له ئه‌نجامدا كوردستانی عیراق و ده‌ڤه‌ری شه‌نگال به‌تایبه‌تی لێی زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت، بۆیه ده‌بێ كۆتایی به هه‌ر جۆره هه‌وڵێكی له‌و جۆره بهێنرێت.
هێزی پێشمه‌رگه له هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تیی ده‌ڤه‌ری شه‌نگالدایه، هه‌روه‌ها حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌وڵه‌كانی بۆ یارمه‌تیدانی خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ڤه‌ره خۆشه‌ویسته به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدرالی عیراقیشدا له هه‌وڵداندایه.
له هه‌مان كاتدا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌و پێشنازهش ده‌كۆڵێته‌وه كه داوا ده‌كات شه‌نگال بكرێته پارێزگایه‌كی دیكه، ئه‌وه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی و ده‌ستووری و به‌پێی ڕێوشوێنه یاسایی و ده‌ستوورییه‌كان، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدرالی عیراقدا باس ده‌كات، هه‌موو جۆره گفتوگۆیه‌كیش له‌وباره‌یه‌وه به ئاگاداری و به‌شداریی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌بێت.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
2015/1/17
