
نوچه نێت، هێمن مامه‌ند:
كۆمه‌ڵێك رۆژنامه‌نووس و چالاكوانی مه‌ده‌نی كه‌مپینێك به‌ناونیشانی (چه‌كه‌كان له ماڵانه‌وه بۆ به‌رگری و سه‌نگه‌ره‌كان) راده‌گه‌یه‌نن و پێیانوایه هه‌ندێك كه‌س ئه‌و بارودۆخه‌ی نه‌خوازراوه‌ی كوردستانیان به‌هه‌ڵ زانیوه بۆهه‌ڵگرتنی چه‌ك و ئه‌مه‌ش بۆته هۆی نانه‌وه‌ی چه‌ندین كێشه.
محه‌مه‌د گۆمه‌شینی رێكخه‌ری كه‌مپینه‌كه راگه‌یاند: “دوای ئه‌وه‌ی وه‌ك چالاكوانانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌نوسان له ساڵانی رابردوو به جدی هه‌ستمان به مه‌ترسی بڵاو بونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌ك كردبوو به تایبه‌ت چه‌كی بێ مۆله‌ت و دواتر ئه‌نجامدانی چه‌ندان كاری تاوان و هه‌ره‌شه به‌و چه‌كانه ئه‌وه بو له رابردوو هه‌ڵمه‌تێكی فراوانمان راگه‌یاند له‌و بواره، به‌ڵام به هۆی هاتنه پیشی رووداوه‌كانی ئه‌و دواییه‌وه دیسان ئه‌و دیارده‌یه سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه”.
گۆمه‌شینی وتیشی: “له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوو ده‌یان كیشه‌و حاڵه‌تی كوشتن و ته‌قه كردن تۆمار كراوه، ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێك خه‌ڵك ئه‌و بارودۆخه‌یان به هه‌ل زانیوه بۆ هه‌ڵگرتنی چه‌ك و كڕین و فرۆشتنی نایاسایی و به‌كارهینانی، بۆیه هه‌رچه‌نده به‌شێكی ئه‌و بابه‌ته په‌یوه‌سته به لاوازی یاسای ژماره 16 ی 1993 ی تایبه‌ت به مۆڵه‌ت دان به چه‌ك، به‌ڵام ئێمه به ناوی گروپی خه‌می خه‌ڵك ئه‌و كه‌مپینه‌مان راگه‌یاندوه‌و له‌رۆژانی داهاتووش كه‌مپینه‌كه‌مان فراوان ده‌كه‌ین بۆسه‌رتاسه‌ری كوردستان”.
هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی چه‌كی ماڵان ده‌ست پێده‌كات
0
Share.