په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی: به‌غدا قه‌رزی كۆڕه‌ك تلیكۆم له هه‌رێم وه‌رده‌گرێته‌وه
له %90ی بودجه‌ی مانگێكی تایبه‌ت به موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم پێكده‌هێنێت
نوچەنێت.هه‌ولێر:
به‌پێی پڕۆژه بودجه‌ی ساڵی 2015 ی عیراق كۆمپانیای كۆڕه‌ك تلیكۆم پابه‌ند به دانه‌وه‌ی 375 ملیۆن دۆلاری گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا كراوه، په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتیش له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقیش رایده‌گیه‌نێت “له ئه‌گه‌ری نه‌دانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزه ئه‌وا به‌غدا پاره‌كه له پشكی له %17ی هه‌رێم ده‌بڕێت”.
شوان داودی وته‌بێژی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به سایتی فه‌رمی حیزبه‌كه‌ی خۆی راگه‌یاندوه”به‌پێی خشته‌ی داهاته داراییه‌كانی بودجه‌ی عیراق بۆ ساڵی 2015، ده‌بێت كۆمپانیای كۆڕه‌ك تلیكۆم بڕی 375 ملیۆن دۆلار كه ده‌كاته 437 ملیار دیناری عیراقی پاره‌ی گرێبه‌ستی كاركردنی به حكومه‌تی به‌غدا بداته‌وه“.
ناوبراو رونیشیكرده‌وه”له پڕۆژه بودجه‌دا كۆمپانیای كۆڕه‌ك تلیكۆم پابه‌ندی دانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه له ئه‌مساڵدا كراوه“.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاشكراشیكرد”دوای به‌دواداچوونم بۆئه‌و پرسه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی داراییه‌وه وه‌ڵامدرامه‌وه كه له حاڵه‌تی نه‌دانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه له‌لایه‌ن كۆمپانیای كۆڕه‌ك تلیكۆمه‌وه له ئه‌مساڵدا ئه‌وا حكومه‌تی عیراق ئه‌و بڕه پاره‌یه له پشكی له %17ی هه‌رێم ده‌بڕێت“.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كێتی وتیشی”پێویسته كۆمپانیای كۆڕه‌ك تلیكۆم له واده‌ی خۆیدا ئه‌و بڕه پاره‌یه بداته‌وه به حكومه‌تی ناوه‌ندی تا هاووڵاتیانی هه‌رێم باجه‌كه‌ی نه‌ده‌ن“.
شایه‌نی باسه ئه‌و بڕه پاره‌یه له %90ی بودجه‌ی مانگێكی تایبه‌ت به موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم پێكده‌هێنێت.