نوچه نێت
په‌رله‌مانتارێكی كورد ئاشكرای ده‌كات، كه 30 په‌رله‌مانتاری عه‌ره‌ب ماڵیان له‌هه‌ولێر و ده‌شڵێ” له‌دهۆك رێژه‌ی ئاواره‌كان له‌خه‌ڵكی شاره‌كه زیاتره”
هه‌ندێك له په‌رله‌مانتارانی شاری دیاله تانه‌یان له مامه‌ڵه‌ی هه‌رێمی كوردستان داوه كه له‌گه‌ڵ ئاواره‌كانی ئه‌نجام ده‌دات. ئه‌ندامێكی كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وه‌ڵامی قسه‌كان ده‌داته‌وه و له‌لێداونێكی رۆژنامه‌وانی دا ئه‌وانه به تۆمه‌ت وه‌سف ده‌كات، ئاواز به‌كر ئه‌ندامی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ سۆمه‌ریه نیوز ده‌ڵێ” 30 په‌رله‌مانتاری عه‌ره‌ب له‌هه‌ولێر نیشته‌جێین، هه‌ندێك له‌وان نكۆلكاری چاكه‌ن و هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر كورد” سۆزان به‌كر بۆ به‌ڵگه باس له زۆری ژماره‌ی ئاواره‌كان ده‌كات و ده‌شڵێ” له‌سه‌ده‌ی بیستی هه‌ولێر ئاواره‌ی عه‌ره‌به و له‌دهۆكیش ژماره‌ی ئاواره له‌دانیشتوانی شاره‌كه زیاتره”
