ئه‌و شه‌وانه‌ى هێرش ئه‌نجام ده‌درێت بارزانى تا به‌ره‌به‌یان ناخه‌وێت
نوچە.نیت.راگەیاندنەکان
خۆبه‌خشێكى پێشمه‌رگه كه پێشووتر ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان بووه، باس له چۆنیه‌تى سه‌رپه‌رشتیى به‌ره‌كانى جه‌نگ ده‌كات له‌لایه‌ن سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانەوە و ده‌ڵێت: “بارزانى زۆر هه‌ستیاره، رۆژانه سه‌رجه‌م به‌ره‌كانى جه‌نگ به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه، شه‌وانى شه‌ڕ تابه‌ره‌به‌یان ناخه‌وێت.
قادر حه‌سه‌ن ئه‌ندامى پێشووى په‌رله‌مانى كوردستان و به‌شدار بوو له به‌ره‌كانى جه‌نگ راگه‌یاند: له خانه‌قین تا زاخۆ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، وه‌ك فه‌رمانده‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان سه‌رپه‌رشتى به‌ره‌كانى جه‌نگ ده‌كات و به‌شێوه‌یه‌كى مه‌یدانى سه‌ردانى به‌ره‌كانى جه‌نگى كردووه.
وتیشى: ئێمه سه‌ردانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان‌مان كرد، باره‌گایه‌كى بچوكى سه‌ربازیى هه‌یه، ژوورێكى سه‌فه‌رى وه‌ك كه‌ره‌ڤانه‌ى هه‌یه، ئه‌وه‌ى تێبینیمان كرد ئه‌و شوێنه‌ى ئێمه‌ى لێ‌بوو له‌به‌ره‌كانى جه‌نگ زۆر له‌شوێنه‌كه‌ى ئه‌و باشتر بوو و خزمه‌تگوزاریی باشتری بوو، من خۆم چووم سه‌ردانم كردووه و له یه‌ك شوێن نانمان خواردووه، ئه‌و خواردنه‌ى بارزانى خواردوویه‌تى هه‌مان ئه‌و خواردنه بوو كه پێشمه‌رگه‌كانى دیكه پێیان ده‌درا.
وتیشى: خودى كاك مه‌سعود بارزانى ده‌ڵێت من خۆشحاڵم فه‌رمانده‌كانى جه‌نگم بینیووه كه هه‌موویان شوێنه‌كانیان له‌وه‌ى من باشتره.
قادر حه‌سه‌ن وتیشى: له‌و كاتانه‌ى كه جموجۆڵ و هێرشى سه‌ربازى هه‌یه، بارزانى شه‌و تا به‌ره‌به‌یان ناخه‌وێت، ئه‌گه‌ر هیممه‌ت و خۆڕاگریى بارزانى نه‌بوایه، پێشمه‌رگه توشى پاشه‌كشه‌یه‌كى زۆر ده‌بوو. ئه‌وه‌ش له ده‌رئه‌نجامى ئه‌و شه‌ڕه نه‌فسیه‌ی به‌رانبه‌ر به پێشمه‌رگه كرا، بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌رۆكى هه‌رێم نه‌بوایه، ئه‌و هاوسه‌نگییه به‌ئاسانى نه‌ده‌هاته پێشه‌وه.
راشیگه‌یاند: بارزانى زۆر راستگۆیه، به‌ڵام كه‌سێكى هه‌ستیاره به هه‌ستیارى و جددى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خۆى رۆژانه به‌ره‌كانى جه‌نگ به‌سه‌رده‌كاته‌وه، چاوى به پێشمه‌رگه‌كان ده‌كه‌وێت، له‌گه‌ڵیان كۆده‌بێته‌وه، ته‌نانه‌ت جارێكیان خوانێك ئاماده كرابوو بارزانى هه‌روه‌ك پێشمه‌رگه‌كان له‌سه‌ر پارچه راخه‌رێك دانیشتبوو نانى ده‌خوارد.