عه‌بادى داوایه‌كى نوێ دەخاتە به‌رده‌م نێچیرڤان بارزانى

0

necherr992014-bbb-650x320عه‌بادى داوایه‌كى نوێ دەخاتە به‌رده‌م نێچیرڤان بارزانى

نوچە.نیت.باسنیوس

حكوومه‌تى عێراق تووشى قه‌یرانێكى گه‌وره‌ى دارایى ده‌بێت، ئه‌ندامێكى لێژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت: “عێراق تووشى قه‌یرانێكى یه‌كجار گه‌وره‌ هاتووه‌، ده‌بێت بیر له‌ ده‌رچوونى له‌و قه‌یرانه‌ بكاته‌وه‌”.

د.ماجید شنگالى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌م شه‌و (15/1/2015)، له‌ لێدوانێكدا به‌ (باسنیوز)ى راگه‌یاند، حكوومه‌تى عێراق تووشى قیرانێكى یه‌كجار گه‌وره‌ هاتووه‌، بڕى 42 ترلیۆن دینار كورتهێنانى بودجه‌یه‌تى له‌ كاتێكدا به‌رمیلى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانى جیهان بووەته‌ 42 دۆلار، گرفته‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ پێش ئاماده‌كردنى پرۆژه‌ بودجه‌ى 2015 عێراق، نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وت به‌ 90 دۆلار خه‌مڵێنراوه‌، گوتى: “ئێستا عێراق له‌ گێژاوێكى گه‌وره‌ى بودجه‌دایه‌، جیاله‌ كۆسپى بودجه‌ى ئه‌مساڵ هێشتا شه‌ڕى خه‌رج كردنى بودجه‌ى 2014 ماوه‌، له‌و ساڵه‌دا یه‌ك دینار مافى هه‌رێمى كوردستان نه‌نێردراوه‌ و به‌غداش هه‌مووى خه‌رج كردووه‌، و پاره‌ى زیاد له‌ 10 مانگى كوردستان له‌ بودجه‌ى 2014 دیار نه‌ماوه‌”.

گوتیشى: ئێستا عێراق بۆ ئه‌وه‌ى كورتهێنانى بودجه‌ى پڕ بكاته‌وه‌ پێویستى به‌ ناردنى یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌یه‌، تاكه‌ ڕێگاش بۆ ده‌رچوونى عێراق له‌م قه‌یرانه‌ گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ هه‌رێمى كوردستان، چونكه‌ كوردستان نزیكه‌ى 400هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕۆژانه‌ هه‌نارده‌ ده‌كات، 500 هەزار به‌رمیل نه‌وتیش له‌ كانه‌كانى كه‌ركووك له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌، به‌م ڕێژه‌یه‌ش كۆی گشتیى هه‌نارده‌ى نه‌وتى كوردستان ده‌بێته‌ 900 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت. بۆیه‌ پێشبینى ده‌كرێت حكوومه‌تى به‌غدا ئه‌و داوایه‌ ئاراسته‌ى كوردستان بكات تا ئه‌و ڕێژه‌یه‌ى بداتێ و كورتهێنانى بودجه‌ى پێ پڕبكاته‌وه‌”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو هه‌رێمى كوردستان پێشبینى ده‌كرێت ڕازى نه‌بێت، چونكه‌ له‌ماوه‌ى ڕابردوودا، به‌غدا متمانه‌ى خۆى به‌ كوردستان له‌ده‌ست داوه‌.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com