داعش ئەم كردەوەیەی مەغۆلەكانی دوبارە كردەوە
نوچەنێت- ئەلعالەم
سەرچاوەیەك لە پارێزگای دیالە رایگەیاند رۆژی پێنجشەممە چەكدارەكانی داعش زیاتر لە 1000 كتێبیان سوتاندوە لە كاتی پرۆسەی پشكنینی ماڵەكانی باكوری قەزای میقدادیە.
سەرچاوەكە لە زاری سۆمەریە نیوزەوە وتی ” داعش زیاتر لە هەزار كتێبی ئەدەبی و هۆنراوە و زانستی و ئاینیان سوتاندوە لە دەوروبەری ناوچەی زوری باكوری قەزای میقدادیەی 35 كم ی باكوری رۆژهەڵاتی بەعقوبە، كە لە كاتی پرۆسەی پشكنینی ماڵاندا كۆیان كردوەتەوە”
سەرچاوەكە ئەوەشی وت كە ” هۆكاری سوتانی ئەو كتێبانە لەلایەن داعشەوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە دەیەوێت دەست بەسەر هەموو ئەو بابەت و فكرانەدا بگرێت كە دژی بەرنامەی داعشن و نابێت هیچ كتێبێكی بنەما عیلمانی یان ئەو كتێبانەی زیان لە عەقیدەی ئیسلامی دەدەن لە روانگەی داعشەوە، بونیان هەبێت”
هەروەها چەكدارانی داعش چەندین كتێبخانەی ئەدەبیان لە ناحیەكانی جەلەولا و سەعدیە لە حەوزی حەمرین سوتاندوە لەو چەند مانگەی رابردوودا كە دەستیان بەسەردا گرتبوو.