یهكێتی: حكومەتی هەرێم شكستی هێناوە،دۆسییەی نەوت و داهاتەكەی روون نییە
نوچەنێت.كوردیو:
سكرتێری ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی رایگەیاند،حكومەتی هەرێم شكستی هێناوە لەدابینكردنی مووچەی مانگانەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.
عادل موراد، سكرتێری ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی لەمیانەی پێشكەش كردنی وتەیەكیدا لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ناوەندی حیزبهكهی لەشاری سلێمانی رایگەیاندووە، تاكو ئێستا لەهەرێمی كوردستان دۆسییەی نەوت و دابەشكردنی داهاتەكەی روون نییە،ئەمە جگە لەدروستبوونی كاروكاردانەوەی جۆراو جۆر لەو بارەیەوە.
بەپێی راگەیەندراوێكی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی،عادل موراد داوای لەحكومەتی هەرێم كردووە، وادەیەك دیاریبكات بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەكانی.