پارتی: شه‌ڕی داعش ته‌نها و ته‌نها له‌گه‌ڵ ئێمه‌یه
نوچەنێت.هه‌ولێر:
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مان پێی وایه شه‌ڕی داعش له‌گه‌ڵ كه‌س نییه، جگه له پارتی، به‌ڵام ناچارن بڵێن شه‌ڕه‌كه له‌گه‌ڵ عیراق و كه‌سانی دیكه‌یه.
ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك نویسویه‌تی: ئه‌و شه‌ڕه دوا شه‌ڕی هاتنه‌دیی ئاواته‌كانه و دواجار سه‌رده‌كه‌ون و ئامانجه‌كه دێته دی و شه‌ره‌فمه‌ندیی هه‌تاهه‌تاییان بۆ ده‌مێنێته‌وه.
ده‌قی نوسینه‌كه‌ی ئومێد خۆشناو له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك:
“کورتی وکرمانجی
هه رچه ند پێم خۆش نیه ئه وقسه یه ده که م،به ڵام ناچارین بڵێین که شه ڕی چه ته کانی داعش نه له گه ڵ عێراقه ونه له گه ڵ که سیتره٠
ئه وشه ڕه ته نهاوته نها له گه ڵ پارتیه وپارتی ئامانجه،
هه ڵبه ت کاروانی ئێمه زۆری له وپیلان وکۆسپانه هاتونه ته پێش و نه ک نه وه ستا وه به ڵکوهه ر له هه ڵکشان به ره و لوتکه بووه٠
به دڵنیایه وه ئه و شه ڕه دوا شه ڕی هاتنه دی ئاواتمانه،نه ک هه ر سه ر ده که وین به ڵکو بۆدواجار سه ر ده که وین ئامانجه کانمان دێنه دی وده یبه ینه وه وشه ره فمه ندی هه میشه یمان بۆ ده مێنێته وه”