په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان: وه‌زیری دارایی كه‌سه‌ر به‌حزبه‌كه‌مانه ئاگاداری داهاتی تانكه‌ره نه‌وت و گومرگه‌كان نییه
نوچەنێت.هه‌ولێر:
په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان ئاشكرای ده‌كات وه‌زیری دارایی ئاگاداری داهاتی تانكه‌ری نه‌وت و گومرگه‌كان نییه. رایشیده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و قه‌یرانه‌ی هه‌رێمی گرتووه‌ته‌وه لیژنه‌ی باڵای وزه لێی به‌رپرسه.
عومه‌ری حاجی عینایه‌ت، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی گۆڕان، له لێدوانێكدا به كه‌ناڵی ئاسمانیی په‌یامی راگه‌یاند: وه‌زیری دارایی ته‌نها ئاگاداری ئه‌و نه‌وته‌یه كه له ڕێگه‌ی بۆرییه‌وه ده‌چێته توركیا، جگه له‌وه ئاگاداری ئه‌و نه‌وته نییه كه له ڕێگه‌ی تانكه‌ره‌وه ده‌فرۆشێت، به هه‌مان شێوه‌ش ئاگاداری داهاتی گومرگه‌كان نییه.
ده‌رباره‌ی هۆكاری ئاگادارنه‌بوونی وه‌زیری دارایی له‌و داهاتانه، په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان ئاماژه به‌وه ده‌كات رێگری ده‌كرێت له‌وه‌ی وه‌زیری دارایی زانیاریی بزانێت، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و ناشه‌فافییه‌ی له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، له‌گه‌ڵ بوونی حكومه‌تێكی حیزبی له هه‌رێمدا.
سه‌باره‌ت به بانگێشتكردنی وه‌زیری دارایی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، عومه‌ری حاجی عینایه‌ت له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا بۆ په‌یام داوای كرد هه‌ریه‌ك له نێچیرڤان بارزانیی سه‌رۆكی حكومه‌ت و قوباد تاڵه‌بانیی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و هه‌ردوو وه‌زیره‌كانی پلاندانان و سامانه سروشتییه‌كانیش له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی بانگێشت بكرێن، به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له داهاتی نه‌وت و قه‌یرانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.