ئەو موسڵمانەی بارمتەكانی لە بازاڕی جولەكەكان ڕزگار كرد، ڕەگەزنامەی فەرەنسی پێدرا

0

bathiliئەو موسڵمانەی بارمتەكانی لە بازاڕی جولەكەكان ڕزگار كرد، ڕەگەزنامەی فەرەنسی پێدرا

نوچەنێت- رەسەد

وەزیری ناوخۆی فەرەنسا رەگەزنامەی وڵاتەكەی بەخشی بەو گەنجە موسڵمانەی كە خەڵكی مالییە و ناوی “لاسانا باسیلی” ە دوای ئەوەی ژیانی 15 هاوڵاتی ڕزگار كرد بە شاردنەوەیان لە ژووری ساردكەرەوەدا لە كاتی هێرشی چەكدارێك بۆ سەر مارێكێتێكی خواردەمەنی جولەكە لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا.
لە راگەیەندراوی وەزیرە فەرەنسیەكەدا هاتوە كە رەگەزنامەی فەرەنسا دەداتە “باسیلی”دوای ئەوەی كەمپینێك بۆ ئەو مەبەستە ئەنجامدرا لە ماوەیەكی كورتدا ژمارەی بەشداربوان گەیشتە 270 هەزار كەس.
بێرناند كازنوف وەزیری ناوخۆی فەرەنسا ئاماژەی بە پاڵەوانێتی ئەو گەنجە موسڵمانە مالییە دا و وتی ” بەڵگەنامەكانی تایبەت بە رەگەزنامە پێشكەشی “باسیلی ” دەكرێت لە ئاهەنگێكی تایبەتدا لە 20/1 دا”
هەروەها فرانسۆ هۆلاندی سەرۆكی فەرەنسا بە تەلەفۆن پەیوەندی بەو گەنجە مالییەوە كردوە و پیرۆزبایی ئەو پاڵەوانێتیەی لێكردوە كە ئەنجامی داوە بەرامبەر بارمتەكان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com