ژنە بەدیل گیراوە ئێزدییەكان وەحشیگەریەكانی داعش دەگێڕنەوە….. زۆریان لێكردوین خوێن ببەخشین

0

ezdiژنە بەدیل گیراوە ئێزدییەكان وەحشیگەریەكانی داعش دەگێڕنەوە….. زۆریان لێكردوین خوێن ببەخشین

نوچەنێت – ئەلعالەم
یەكێك لەو ژنە بەدیل گیراوانەی كە داعش گرتبوونی ئاشكرای كرد ژنە بەدیلگیراوەكان بەزۆر ناچار دەكرێن خوێن ببەخشن بە چەكدارە بریندارەكانی داعش.
ئەو ژنە گەنجە 19 ساڵە كە بە عەمشە ناودەبرا وتی : ” داعشە توندڕەوەكان خۆی و منداڵە شیرەخۆرە یەك مانگییەكەیان زیندانی كردوە و پێی وا بووە كە مێرد و براكەیان كوشتوە تا ئەو كاتەی توانیویەتی لە زیندان هەڵبێت”
ئەم زانیاریانەی لە میانەی لە میانەی فیلمێكی دۆكیومێنتاریدا دركاندوە كە “بی بی سی” بڵاوی كردەوە بە ناوی ” كەنیزەكانی خەلافەت” كە تیشكی خستوەتە سەر ژنە بەدیل گیراوە ئێزدیەكانی كوردستان.
هەروەها عەمشە دەڵێت ” داعشە توندڕەوەكان ژن و پیاویان لەیەك جیا كردەوە، دابەشكردنی ژن وكچان وەك دەسكەوتی جەنگ بۆ ئافرەتانی ئێزدی یەكجار جەرگبڕ بوو، كچە ئێزدیەكانیان ناچار دەكرد بەزۆر خوێن ببەخشن بە چەكدارە بریندارەكانی داعش”.
هەروەها عەمشە وتی كە ئەو توانیویەتی لە شەودا هەڵبێت ، لەو كاتی خەوتنی چەكدارەكاندا كە لە دەرەوەی ئەو ژوورە بوون كە ئەویان تێدا زیندانی كردبوو، چوار كاژێر بە پێ‌ رۆیشتوە و منداڵەكەی بە باوەشەوە بوە تا ئەو كاتەی پیاوێكی عەرەب دەیبینێت و یارمەتی دەدات بۆ گەڕانەوەی بۆ لای خێزانەكەی.
یەكێكیتر لە قوربانیەكان وتی ” من چەندین كچم بینی كە دەستدرێژی سێكسیان كرایە سەر و ئەشكەنجە دران ، هەروەك چۆن منداڵی شیرەخۆرم بینی لە دایكیان جیا دەكرانەوە و منداڵی بچوك لە خێزانەكانیان دادەبڕێنران، یەكێك لە سەركردەكانی داعش كچێكی تەمەن 13 ساڵی بەزۆر برد بۆ ماڵەكەی و چەندین جار دەستدرێژی سێكسی كردە سەری بۆ ماوەی سێ‌ رۆژ”.
یەكێكیتر لە كچەكان كە تەمەنی 21 ساڵ بوو وتی:” هەموو جۆرەكانی ترسم بینی، زۆر زۆر توڕەم چونكە هیچ شتێك لە دەستدرێژی سێكسی ناخۆشتر نیە”
جێگەی بەبیرهێنانەوەیە كە زۆرینەی ئێزدییەكان لە كوردستانی عێراق دەژین، لەو كاتەوەی داعش هێرشی كردوەتە سەر ناوچەكانیان هەزارانیان لێ‌ بەدیل گیراوە و كوژراون.
رێكخراوی چاودێری مافەكانی مرۆڤ و رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی دەڵێن : لەو كاتەوە سەدان كچ و ژنی ئێزدی ڕووبەڕووی گرتن و دەستدرێژی سێكسی و ئەشكەنجە بونەوەو ناچار كراون ببنە ئیسلامی تایبەت بە داعش و هاوسەرگیری لەگەڵ ئەندامانی داعش بكەن.
هەروەك لە راپۆرتی رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیدا هاتوە داعش چەندین كچی تەمەن 12 ساڵی بەدیل گرتوە و ژمارەیەكی زۆر لەو كچ و ژنانە هەوڵی خۆكوشتن یان راكردنیان داوە لەبەر خراپی گوزەرانی دیلەكان و توندوتیژی سێكسی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com