رۆژنامەیەكی بەلجیكی سوكایەتی بە كەعبە دەكات
نوچەنێت- ئەلعالەم
رۆژنامەی “لا لیبەر بەلجیك” لە ژمارەی ئەمڕۆیدا لەسەر پەڕەی یەكەمی رۆژنامەكە وێنەیەكی كاریكاتێری كەعبەی پیرۆزی بڵاو كردەوە كە بە فەرەنسی لەسەری نوسراوە ” من شارلیم”.
پێگەی “قودسی عەرەبی ” لە رۆژنامە بەلجیكیە پڕفرۆشەكەوە گواستویەتیەوە ، كە ئەو كاریكاتێرە هی وێنەكێشێكی تونسیە بێ ئەوەی ناوەكەی ئاشكرا بكات ، بە ناوی ” رۆژنامەنوسە عەرەبەكان داوای ئازادی رادەربڕینی زیاتر دەكەن”
شایەنی باسە راگەیاندنەكانی بەلجیكا دووبارە هەموو ئەو وێنانەیان چاپ و بڵاوكردۆتەوە كە سوكایەتیان بە پێغەمبەری ئیسلام كردوە .