گۆڕان: بەئەندازەی کێوەکان بەڵگەی گه‌نده‌ڵیمان له‌لایه‌‌، وەک تۆپ بە روتاندا دەیتەقێنینەوە

0

گۆڕان: بەئەندازەی کێوەکان بەڵگەی گه‌نده‌ڵیمان له‌لایه‌‌، وەک تۆپ بە روتاندا دەیتەقێنینەوەbabakr

نوچەنێت.هه‌ولێر:

ئه‌ندامێکی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان،ده‌ڵێت،بە ئەندازەی کێوەکانی ئەزمەڕ و کاروخ و هەڵگورد بەڵگەمان لەبەر دەستایە کە هەر چرکەیەک وەک تۆپ بە رویانا بتەقێنین و حاڵیان بکەین دنیا چ باسە.

بابه‌کر دڕه‌یی،ئه‌ندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، له‌میانه‌ی وتارێکیدا که‌ له‌ژێر ناونیشانی(ناتوانن دەستە چەورەکە بە ئێمە بسڕن)لەئەكاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوی كردوتەوە” نوسیویه‌تی”ئیوەیەک ٢٣ ساڵتان بە هەوانتە و بە گەندەڵی خوارد ئیتر سکتان تیر بوەو ڕوح و دڵتان مردوە ! خۆتان لە کاری سیاسەت و مەسەلە پەیوەندیدارەکانی دوورخەنەوە“.

ناوبراو راشیگەیاندوە”پێیان ئەڵیین و بە دەنگی بەرز پێیان ئەڵێین تەنها شتێ کە ئیمەی لە هەڵماڵینی هەمو سیما دزێوەکانیان دودڵ کردوە دۆخی ئیستای کوردستان و پەلامارەکانی داعش و مەترسییەکانە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی کوردستان“.

ئەمەی خوارەوەده‌قی وتاره‌کەی(‌ بابه‌کر دڕه‌یی)ه‌:

 ناتوانن دەستە چەورەکە بە ئێمە بسڕن..

ماوەیەکە هەندێ کەس و میدیای نابەرپرسیار ئەیانەوێت کەمو کوڕی لە خزمەتگوزاریەکان و دواکەوتنی موچە بخەنە ئەستۆی بزوتنەوەی گۆڕان و ئۆپۆزیسۆنی پێشو…

زۆر رەوایە لیرەوە بە هەمو ئەو بەریزانەی نیازیکی وایان هەیە بڵێین با بە خۆیان دا بچنەوەو ویژدانیان بکەنە حەکەم و تۆزیک بەرپرسیارانە رەفتار بکەن..

کاتییەتی لیرەوە هەمومان قسە بکەین وپیان بڵیین کە واز لەم گەمە مەترسیدارە بهێنن !

پێێان ئەڵیین : ئیوەیەک ٢٣ ساڵتان بە هەوانتە و بە گەندەڵی خوارد ئیتر سکتان تیر بوەو ڕوح و دڵتان مردوە ! خۆتان لە کاری سیاسەت و مەسەلە پەیوەندیدارەکانی دوورخەنەوە..

پێیان ئەڵیین و بە دەنگی بەرز پێیان ئەڵێین تەنها شتێ کە ئیمەی لە هەڵماڵینی هەمو سیما دزێوەکانیان دودڵ کردوە دۆخی ئیستای کوردستان و پەلامارەکانی داعش و مەترسییەکانە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی کوردستان..

پێیان ئەڵیین : بە ئەندازەی کێوەکانی ئەزمەڕ و کاروخ و هەڵگورد بەڵگەمان لەبەر دەستایە کە هەر چرکەیەک وەک تۆپ بە رویانا بتەقێنین و حاڵیان بکەین دنیا چ باسە …

ئەتوانین و باش ئەتوانین سەرجەم گەندەڵییەکانیان لە پارە دزین و زەوی تاپۆکردن و پسوڵەی بێبناغەو سەیارە قوتدان و ئیفادی ساختە بۆ هەندەران و سەدان جۆر گەندەڵی تر بخینە بەردەم ڕای گشتی..

هۆشداریان ئەدەینێ: عاقڵ بن و واز لە پەرێزی بزوتنەوەی هەقخوازانەو ئازادیخوازانەو عەدالەتخوازانەی گۆڕانخوازان بهێنن ….خۆیان حاڵیان حەلوەلایە..

با هیندەی تر قورساییان کەم نەبێتەوەو بواری ئەوەیان هەبێ لانیکەم یەک دو خولی تریش لە گەیمەکەدا بەشداری بکەنەوە !

دڵنیا بن ناتوانن و ناهێڵین دەستە چەورەکەیان بە ئێمە بسڕن !

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com