ترسی موچە بڕینیان هەیە،حكومەت بەئاسانی فەرمانبەرانی بن دیواری لە كۆڵ نابێتەوە

0

ترسی موچە بڕینیان هەیە،حكومەت بەئاسانی فەرمانبەرانی بن دیواری لە كۆڵ نابێتەوە1649101512015_441

مووچەخۆرانی بندیوار لەفەرمانگەكانی حكومەتدا بەدوای دۆزینەوەی دەوامدا دەگەڕێن

نوچەنێت.شارپرێس:

لەهەرێمی كوردستان ژمارەیەكی زۆر مووچەخۆری بندیوار هەن‌و لەئێستاشدا ئەو مووچە خۆرانە بەدوای پۆستەكانیاندا دەگەڕێن لەفەرمانگەكانی حكومەتدا.

دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی‌ و ئابوری حكومەتی هەرێم دەستی بەلێكۆڵینەوە لە مووچەخۆرانی بندیوار كرد‌و دەستەی دەستپاكی هەرێمیش لای خۆیەوە ئەو پرۆسەیەی دەستپێكرد، بەپێی زانیارییەكانی شارپرێس ئەو مووچەخۆرانە كەوتوونەتە خۆیان بۆ دۆزیینەوە چارەسەرێك تا مووچەكانیان نەبڕدرێت.

بەپێێ‌ زانیاریەكان ژمارەیەكی زۆر لەمووچەخۆرانی بندیوار سەردانی فەرمانگەكانی حكومەتیانكردوەو بەمەبەستی دۆزینەوەی شوێنی دەوام بۆ ئەوەی مووچەكانیان نەبڕدرێت كاتێك لایەنە پەیوەندیدارەكان بەدواداچوونی لەسەر ئەو پرۆسەیە دەكەن.

زانیارییەكانی شارپرێس باس لەوە دەكەن كە لەچەند رۆژی رابردوودا ژمارەیەكی زۆر لە مووچە خۆرانی بندیوار لەچەند فەرمانگەیەكی هەولێر‌و سلێمانی بەدوای شوێن‌و پۆستەكانیاندا گەڕاون، بەلام لەلایەن بەڕێوەبەرەكانەوە پێیان رایگەیەنراوە كە فەرمانبەریان زۆرەو جێگەیان نابێتەوە.

لای خۆیەوە حاكم ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان بەهەمان سایتی رایگەیاند” ئێمە لەماوەی رابردوو داوامان لە ئەنجومەنی وەزیران كردوە كە لیستی مووچەخۆرانی فەرمانگەكانمان بۆ رەوانە بكەن، بۆ وردبینی‌و كاركردن لەسەر ئەو مووچەخۆرانەی دەوام ناكەن، ئەوانیش بەنوسراوێك وازارەتەكانیان ئاگاداركردوەتەوەو ئەوانیش فەرمانگەكانیان ئاگاداركردوەتەوە”.

سەرۆكی دەستەی دەستپاكی وتیشی” تائێستا ژمارەیەك لەفەمانگەكان لیستی مووچەخۆرەكانیان بۆ ناردوین، دەبێت سەرجەم فەرمانگەكان بینرێن، بەڵام ئەوە كاتی دەوێت چونكە هەموو ناوچەكانی كوردستان فەرمانگەی لێیە”.

حاك ئەحمەد ئەوەشی خستەڕوو كە ژمارەیەك لەو كەسانەی كە مووچەی بێدەوامیان هەیە خۆیان داوایان كردوە مووچەكیان ببڕدرێت‌و بەشێكیشیان بەهۆی فشارەكانەوە بەشوێن كاردا دەگەڕێن لەو فەرمانگەكانی حكومەتدا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com