مه‌لایه‌كی سۆفی هه‌ڕه‌شه‌ی توند له سه‌رۆكی مه‌دخه‌لیه‌كان ده‌كات
شه‌ڕی سوفی و مه‌دخه‌لیه‌كانی سلێمانی ده‌ستیپێكرد
نوچەنێت.شرۆڤە :
لەلایەن سۆفیەكانەوە هەرەشە كەناڵی ئامۆژگاری سه‌ر به مه‌دخه‌لیه‌كانی كوردستان دەكرێت و، به‌ڕیوه‌به‌ری كەناڵەكەش رایدەگەیەنێت “هەفتەیەكە ئاگاداری ئەوەین كە هێرشمان دەكرێتە سەر” .
مامۆستا مەلاحسێن دەربەندیخانی بە شرۆڤەی ڕاگه‌یاند “لەلایەن كەناڵی ئامۆژگاری مەدخەلیەكانەوە ئێمە تەكفیر دەكرێن‌و سەڵاوات و یادی مەولود بە بیدعە و دەرچوون لە دین دەزانن و تەكفیرمان دەكەن”.
مەلا حسێن وتیشی “ئێمە وەزارەتی ئەوقاف و حكومەتمان ئاگاداركردوەتەوە كە بەهیچ شێوەیەك نابێت ئەو بەرنامەیەو ئەو كەناڵە بەو شێوەیە بەردەوام بێت”.
مەلا حسێن كە سەربە رەوتی تەسەوفە،هەرەشە لە كەناڵی ئامۆژگاری و، مه‌لا عه‌بدولله‌تیف سه‌رۆكی مه‌دخه‌لیه‌كانی كوردستان كرد و، ته‌ئكیدیكرده‌وه “سوێند بەو قورئانە ئەگەر ئەمە ئاوها بەردەوام بێت ئەوا ئاخیری شەڕ دەبێت”
بەرێوەبەری كەناڵی ئامۆژگاریش رایدەگەیەنێت بە تۆمەتی داعش بوون هەندێك لە سۆفیەكان پلانی ئەوەیان هەیە هێرشمان بكەنە سەر.
مه‌لا عه‌بدولله‌تیف ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی مه‌دخه‌لیه‌كانی كوردسان به خه‌ندانی وتوه “ئێمە چەندین رۆژە هەواڵی ئەوەمان لایە كە هێرشمان دەكرێتە سەر لایەنە پەیوەندیدارەكانمان لەوە ئاگاداركردوەتەوەو ئەوانیش بە هانامانەوە هاتوون”