پەرلەمانتارێكی پارتی: نرخی بەنزین کەمدەکرێتەوە
نوچەنێت.ههولێر:
بڕیارە ھەفتەی داھاتوو ئەنجوومەنی باڵای نەوت وغاز لەھەرێمی کوردستان کۆبێتەوە لەبارەی دابەزینی نرخی بەنزین،پەرلەمانتارێكی پارتیش لەپەرلەمانی کوردستان دەڵێت:”لەدۆخەی ئێستا باشتروایە حکومەت نرخی یەک لیتر بەنزین بکاتە 600دینار ،چونکە نرخێکی گونجاوە بۆ ئێستا.
عەلی ھالۆ،پەرلەمانتاری پارتی و ئەندامی لیژنەی سامانە سرووشتیەکان لەپەرلەمانی کوردستان،بەماڵپەری فەرمی حیزبەكەی خۆی رایگەیاندوە”کاتێک حکومەتی ھەرێمی کوردستان نرخی بەنزینی بەرزکردەوە باسی لەوەکرد کاتییە،بۆیە لەئێستادا کێشەکانی نێوان ھەرێم وبەغدا بەرەو چارەسەر بوون دەچن پێویستە نرخەکە کەم بکەنەوە.
(عەلی ھالۆ)گوتیشی،بڕیارە ھەفتەی داھاتوو ئەنجومەنی باڵای نەوت وغاز لەھەرێمی کوردستان کۆبێتەوە وئەو کۆبوونەوەیە دیار دەبێت چ بڕیارێک دەدرێت ونرخەکە دەکرێتە چەند.
رونیشی کردەوە بەرای من بۆ ئەو دۆخەی ئێستا باشترین نرخ کە گونجاو بێت نرخی یەک لیتر بەنزین بکرێتە 600دینار،چونکە ئەمە لەبەرژوەندی گشتیدایە.