پەرلەمانتارێكی یەكێتی:حكومه‌ت گوێمان لێناگرێت و به‌پرسیاره له‌به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین
نوچەنێت.هه‌ولێر:
پەرلەمانتارێكی یەكێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌ێنت، ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی باڵای نه‌وت و گازی حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی دابه‌زاندنی نڕخی به‌نزینه‌وه كۆببێته‌وه،ئه‌وا پێویست به وه‌رگرتنی بۆچوونی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و سامانه‌سروشتییه‌كان ناكات و حكومه‌ت به‌پرسیاره له‌به‌رزبوونه‌وه‌ی نڕخی به‌نزین.
د.رێواس فایه‌ق، پەرلەمانتاری یەكێتی و ئه‌ندامی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و سامانه‌سروشتییه‌كان له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌سایتی فەرمی حیزبەكەی خۆی راگه‌یاندوە: تائێستا هیچ نوسراوێكی ره‌سمییان پێ نه‌گه‌یشتووه سه‌باره‌ت به‌كۆبوونه‌ی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و سامانه‌سروشتییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی باڵای نه‌وت و گازی حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی دابه‌زاندنی نڕخی به‌نزین.
وتیشی: به‌بۆچوونی من پێیوست ناكات لیژنه‌ی پیشه‌سازی و سامانه‌سروشتییه‌كان به‌شداری ئه‌و كۆبوونه‌یه بكات، چونكه به‌رز بوونه‌وه‌و دابه‌زاندنی نڕخی به‌نزین په‌یوه‌ندی به حكومه‌ته‌وه هه‌یه نه‌ك په‌رله‌مان.
د.رێواس فایه‌ق ئه‌وشی خسته‌ڕوو: من وه‌ك خۆم ئه‌گه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌و شێویه‌ش ئه‌نجامبدرێت به‌شدار نابم، چونكه له‌كاتی به‌رزبوونه‌وه‌ی نڕخی به‌نزین ئێمه وه‌ك لیژنه‌ی پیشه‌سازی و سامانه‌سروشتییه‌كان داوامانكرد كه نرخی به‌نزین به‌رز نه‌كرێته‌وه،به‌ڵام گوێمان لێنه‌گیرا،بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌م جاره‌ش بۆچوونی خۆمانمان هه‌بێت له‌سه‌ر دابه‌زاندنی نرخی به‌نزین بێگومان وه‌ك جاری رابردوو گوێمان لێناگیرێت، بۆیه به‌بۆچوونی من به‌شدار نه‌بم باشتره.