بەهۆی دابین نەكردنی سوتەمەنی لەلایەن حكومەتەوە دوو وێستگەی تری كارەبا لە كاركەوتن

0

بەهۆی دابین نەكردنی سوتەمەنی لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشیەكانەوە دوو وێستگەی تری كارەبا لە كاركەوتنkehreb

نوچەنێت.هه‌ولێر:

وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێم لەسەر لیستی یەكگرتووی ئیسلامی،رایدەگەێنێت بەهۆی دابین نەكردنی سوتەمەنی لەلایەن وەزارەتی سامانە سرووشیەكان،ئەمڕۆ چوار شەممە دوو وێستگەی تری كارەبا لە شاری هەولێر لە كاركەوتن.

لەوبارەیەوە دكتۆر سەلاحەدین بابەكر وەزیری كارەبای جكومەتی هەرێمی كوردستان،لەسەر لیستی یەكگرتووی ئیسلامی بەسایتی فەرمی حیزبەكەی راگەیاندوە:بە هۆی دابین نەكردنی گاز و سووتەمەنی لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە،سەر لەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە دوو وێستگەی تری بەرهەم هێنانی كارەبا لە پارێزگای هەولێر لە كار كەوت .

وەزیری كارەبا نهێنینەكی تری كەم بوونەوەی كارەبای نیشتمانی ئاشكرا دەكات و دەڵێت : ماوەی چوار مانگە وێستگەی خورمەڵە تەواو بوە و دەتوانێت 640 مێگاوات كارەبا بەرهەم بهێنێت، بەڵام وەزارەتی سامانە سرووشتیەكان سووتەمەنی بۆ ئەو وێستگەیەش دابین ناكات .

شایەنی باسە پێشووتریش لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی كارەبا ئەوە باس كرابوو كە چارەسەركردنی ئەم گرفتە لەئەستۆی وەزارەتی سامانە سروشتیەكانە چونكە بەپێی ئەو گرێبەست و رێكەوتنانەی پێشتر لەگەڵ كۆمپانیا وەبەرهێنەرەكان كراوە دابینكردنی سوتەمەنی لەئەستۆی ئەو وەزارەتەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com