راپرسییەك ئەمریكی: شیعە و سوننەی عێراق لە دەستێوەردانەكانی ئێران نیگەرانن

0

irqراپرسیيەكى ئەمریكی لەبارەی هەڵوێستی عێراقیەكان بەرامبەر ئێران

نوچەنێت- تۆڕی هەواڵی عێراق

لە توێژینەوەیەكدا كە دەزگایەكی ئەمریكی بۆ لێكۆڵینەوە (MSC) لە مانگی نۆی ساڵی 2014 ئەنجامیانداوە و لە مانگی 10 نوێیان كردۆتەوە لە نێوان ناوەند و چین و توێژەكانی عێراق لە سوننە و شیعە بۆ پێوانە كردنی رای گشتی كۆمەڵگەی عێراق بەرامبەر ئێران.

لە توێژینەوەكەدا  تێبینی بەرزبوونەوەی رێژەی ئەو عێراقیانە بە شیعە و سوننەوە دەكرێت كە بە چاوی نەرێنی سەیری ئێران دەكەن بە بەراورد كردن لەگەڵ ساڵانی رابردوو، هەروەها گەیشتوەتە ئەو ئەنجامەی كە ئەگەر ئێران لەسەر ئەم سیاسەتانەی ئێستای بەردەوام بێت وەك پاڵپشتی كردنی حكومەتی تائیفی و سڕینەوەی ئەوانی تر كە دەبێتە هۆی زیاتر خراپ بوونی بارودۆخی عێراق و رەخسانی ژینگەی لەبار بۆ گەشە كردنی تیرۆر، ئەوا هەڵوێستی نەرێنی خەڵكی عێراق بەرامبەر ئێران لە بەرزبوونەوەدا دەبێت، راپرسیەكە لەنێوان 1500 عێراقی ئەنجام دراوە لەنێوان ئەوانەی كە رۆژانە هەواڵەكان دەخوێننەوە و گوێبیستی دەبن و بەلایەنی كەمەوە هەفتەی جارێك هەواڵە نێودەوڵەتیەكان دەخوێننەوە و لە هەڵبژاردنەكاندا دەنگیان داوە و چالاكی بواری سیاسین لە كۆمەڵگاكانیاندا.

هەڵوێستی نەرێنی عێراقیەكان لەبارەی ئێران لە بەرزبوونەوەی بەردەوامدایە، لە ساڵی 2008 تەنها 22% ی عێراقیەكان هەڵوێستیان نەرێنی بوە بەڵام ساڵی 2014 بەرزبۆتەوە بۆ 41%، لە ماوەی نێوان مانگی 9 و 10 ی ساڵی 2014  رێژەكە 3% زیادی كردوە.

روانگەی نەرێنی بەرامبەر ئێران ساڵی 2008  تەنها 22% بوە ساڵی 2010 بەرزبوەتەوە بۆ 24% و ساڵی 2013 گەیشتوەتە 29%، لە كۆتاییەكانی مانگی 10 ی 2014 بوە 41%.

روانگەی نەرێنی عێراقیەكان بەرامبەر ئێران زیاترە لە روانگەی نەرێنیان بەرامبەر هەمو وڵاتەكانی تری ناوچەكە ، بۆ نمونە رێژەی نێوان ئێران و توركیا 41% و 37% ە.

ئەوەی جێگەی سەرنجە وێنەی ناشیرینی ئێران لەناو پارێزگا شیعەنشینەكانی باشووری عێراق روو لە بەرزبوونەوەیە، بەجۆرێك 40% یان روانگەیەكی نەرێنییان بۆ ئێران هەیە و 13% یان روانگەیان بۆ ئێران زۆر نەرێنییە.

لای عێراقیەكان چوار هۆكاری سەرەكی هەیە كە وایان لێدەكات هەڵوێستیان نەرێنی بێت بەرامبەر ئێران كە بە كۆڵەكەی پەیوەندی نێوان ئەو دوو وڵاتەی دادەنێن ئەوانیش:

  • ئێران هۆكاری سەرەكی خراپبوونی بارودۆخی عێراقە 64% ی عێراقیيەكان هاورَان لەسەر ئەمە.
  • ئێران ئاگری ململانێی تائیفی و رەگەزی داگیرساند لەنێوان پێكهاتەكانی عێراق، 67% ی عێراقیەكان هاوڕای ئەمەن.
  • ئێران لەپشت كردارە تیرۆرستیەكانی عێراقە، 54% ی عێراقیەكان لەگەڵ ئەم ڕایەن
  • ئێران سەرچاوە ئابووریەكانی عێراق تاڵان دەكات ، 77% ی عێراقیەكان لەگەڵ ئەم رایەن.

 

ئێستا عێراقیەكان بە جۆرێك سەیری ئێران دەكەن كە هێزێكە هەوڵی تێكدانی جێگیری ناوچەكە دەدات بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەكانی خۆی ، 56% ی خەڵك لەسەر ئەو ڕایەن.

لە وەڵامی پرسیارێكدا كە ئایا ئێران لە پشت ئەو كارە تیرۆرستیانەیە كە لە عێراق روو دەدەن؟ وەڵامەكان بەمشێوەیە بوون:

  • ساڵی 2009 وەڵامی بەڵێ‌ 26% بوە.
  • ساڵی 2010 وەڵامی بەڵێ‌ 27% بوە.
  • ساڵی 2012 وەڵامیبەڵێ‌ 30% بوە.
  • ئێستا وەڵامی بەڵێ‌ 54% ە

هەروەها لەبارەی  هەڵوێستی عێراقیەكان بەرامبەر گەلی ئێران وەڵامەكان بەمشێوەیە بوە:

  • گەلێكی ئاشتیخوازن و سروشتێكی باشیان هەیە 54%
  • گەلێكی پێشكەوتون 56%
  • گەلێكی باش و دڵ ئاوەدانن 47%
  • زۆر گرنگی بە خێزان دەدەن 61%
  • گەلێكی دیندارن 47%

هەڵوێستە نەرێنیەكانیشیان بەرامبەر ئێران بەمشێوە بوە:

  • گۆشەگیر و پارێزكارن 73%
  • خۆپەرستن 56%
  • كۆمەڵگایەكی چینایەتیە و دابەش بوە بۆ چینی هەژار و دەوڵەمەند 61%
  • چەوسێنەرن 72%
  • خۆبەزلزانن 51%

هەروەها لە پرسیارێكدا كە ئایا تاران چۆن دەبینن ، وەڵامەكان  تا رادەیەك یەكسان بوو (45% و 40% ) ئەرێنی و نەرێنی بەمشێوەیە:

وەڵامە ئەرێنیەكان

  • ژینگەیەكی نوێیە كە هەموو خزمەتگوزاریەكی تێدا فەراهەم كراوە.
  • شارێكە شوێنی زۆری تێدایە بۆ كات بەسەر بردن.
  • حسەینیە و مەزار و گۆڕ و ئارامگای زۆری تێدایە.
  • سروشتێكی جوان و سەرسوڕِهێنەری هەیە.

وەڵامە نەرێنیەكان

  • شارێكی پۆلیسیە و وەك زیندانێكی گەورە وایە.
  • گەڕەكی كۆن و ترسناكی لێیە كە هیچ ئاسایشێكی تێدا نیە.
  • شارێكە ناچارت دەكات بژیت بەبێ‌ نەریت.
  • پیاوە ئاینیيەكانیان كاری دەججال ئاسا لەگەڵ هەژاران دەكەن.

بە شێوەیەكی گشتی خاوەنی توێژینەوەكە پێیان وایە كە شێوە و بەهای نەرێنی ئەم داییانەی ئێران لە دیدی عێراقیەكانەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەم هۆكارانە:

  • دەستوەردانەكانی ئێران لە ناوخۆی عێراق كە بوەتە هۆی هڵگیرسانی ململانێی تایفەگەری لە نێوان پێكهاتەكانی گەلی عێراق.
  • بەشداری كردوە لە بڵاوبوونەوەی گەندەڵی و پاڵپشتی بەرپرسە گەندەڵەكانی كردوە بۆ گەیشتن بە دەسەڵات.
  • لێدوانە ئیستفزازیەكانی بەرپرسە ئێرانیەكان بەرامبەر عێراق بەجۆرێك وەك ئەوەی عێراق پارێزگایەكی سەر بە ئێران بێت.
  • عێراقی كردوە بە مەیدانی ململانێكان و بنكەیەك بۆ هێرش كردنە سەر دوژمنەكانی لەڕێگەی دروستكردنی كۆمەڵە چەكدارەكان.
  • بە تاڵان بردنی داهات و سەرچاوە ئابووریەكانی عێراق لەسەر حسابی خۆشگوزەرانی هاوڵاتی عێراقی.

 

 

عێراقیەكان و داعش

 

68% ی عێراقیەكان پێیان وایە ئەو چالاكی و كارانەی داعش بەمدوایانە ئەنجامی داوە هۆكارێكی بەهێزە بۆ دەستێوەردانی ئێران لە عێراق، 71% ی عێراقیەكان پێیان وایە گەشەكردنی داعش هۆكارێكی بەهێزە بۆ ئەوەی ئێران پەرە بە بەرنامە ئەتۆمیەكەی بدات، لە كاتێكدا 47%ی عێراقیەكان پێیان وایە داعش هۆكارێكی بەهێزە بۆ گەڕانەوەی ئەمریكا بۆ عێراق بە شێوەیەكی بەرفراوانتر، 32%ی عێراقیەكانیش پێیان وایە داعش هۆكارێكی بەهێزی پڕچەك كردنی كوردە . بە گشتی عێراقیەكان گومانیان هەیە لەوەی كە ئێران پشتگیری عێراق بكات لە جەنگی دژی تیرۆر.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com