رۆژنامەی شەرقلئەوسەت چەند راستیەك دەربارەی پاڵپشتی ئێران بۆ رێكخراوی داعش بڵاو دەكاتەوە

0

IranFرۆژنامەی شەرقلئەوسەت چەند راستیەك دەربارەی پاڵپشتی ئێران بۆ رێكخراوی داعش بڵاو دەكاتەوە

نوچەنێت-شەرقلئەوسەت
رۆژنامەی شەرقلئەوسەت لە ژمارەی ئەمڕۆیدا وردەكاری پەیوەندی نێوان داعش و ئێرانی لە راپۆرتێكدا بڵاو كردۆتەوە، چەند راستیەكی نوێی تێدایە كە بۆ یەكەم جارە بڵاو دەبێتەوە، لە راپۆرتەكەدا ئەوە دووپات دەكاتەوە كە چەندین چەكداری قاعیدە دوای رووداوەكانی 11/9 رایانكردوە بۆ ئێران و پەنای داون.

راپۆرتەكە ئەوە دووپات دەكاتەوە كە ژمارەیەك لە سەركردەكانی داعش تا ئێستاش لەژێر پارێزگاری و چاودێری ئێراندا نیشتەجێن، هەروەها ئەوەی روون كردوەتەوە كە لەكاتی هاتنەناوەوەی سەربازانی ئەمریكی بۆناو عێراق لە 2003 ەوە ئێران رێگەی خۆش كردوە بۆ ئەوەی قاعیدە بچێتە ناو عێراقەوە، هەروەها نوری مالكی سەرۆكوەزیرانی پێشووی عێراقیش بواری رەخساند بۆ دروستبوونی قاعیدە لە عێراقدا تا رێگا خۆش بوو بۆ شەڕی نێوان قاعیدە و ئەمریكا لەلایەك و شەڕی ناوخۆیی سوننەكان (لەنێوان سەحوەكان و قاعیدە) لەلایەكی تر.

دوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق، نوری مالكی بەڕێوەبەرایەتی زیندانەكانی گرتە دەست و ئەبوبەكر بەغدادی ئازاد كرد و رێكخراوێكی نوێ‌ دامەزرا. لە كاتی سەرهەڵدانی ڕاپەڕینەكانی سوریا دژی ئەسەد ، رژێمی بەعسی سوریا لەڕێگای دەزگای هەواڵگرییەوە راپەڕینی گەلەكەی گۆڕی بۆ ململانێی نێ,ان چەندین گروپ و هەموو ئەوانەی كە بە تۆمەتی تیرۆر گیرابوون ئازادی كردن و رێی خۆشكرد بۆ ئەوەی هەندێكیان روو بكەنە عێراق و ژمارەیەكیان بوونە ئەندامی دامەزرێنەری داعش و بەرەی نوسرە، هەروەها داوای لە هێزەكانی گاردی كۆماری ئێران و میلیشیاكانی حیزبوڵای لوبنان و میلیشیا شیعەكانی عێراق كرد پاڵپشتی و هاوكاری بكەن لە كوشتوبڕی گەلەكەیدا ، لەم كاتەدا بوو دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق ناوەكەی گۆڕا بۆ دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com