ژنه پزیشكێكی رووسی كه‌ته‌مه‌نی 87 ساڵه نزیكه‌ی 60 ساڵه كاری پزیشكی ده‌كات و له‌لێدوانێكی دا ده‌ڵێ” كاتێك ده‌چمه ژووری نه‌شته‌گه‌ری وه‌ك ئه‌سپ لێ دێت”.
ئیلا لیڤۆشكینا كه پزیشكێكی رووسیه له‌ته‌مه‌نی نۆهه‌د ساڵی نزیك ده‌بێته‌وه، ئێستا ته‌مه‌نی 87 ساڵه. ئه‌و ئافره‌ته له‌شاری ریازانی روسیا ده‌ژیت و له‌وێ نۆرینگه‌ی هه‌یه. ئێستا له‌رووی ته‌مه‌نه‌وه به‌گه‌وره‌ترین پزیشكی رووسی داده‌نرێت. یه‌كێكیشه له پزیشكه به‌ته‌مه‌نه‌كانی جیهان ئه‌و له‌ته‌مه‌نی 30 ساڵی بۆته پزیشك و تا ئێستاش به‌رده‌وامه، پێگه ورێزی له‌ده‌وروبه‌ری خۆی هه‌یه. له لێدوانێكی بۆ سایتی روسیا الیوم ئیلا باس له ته‌ندروستی خۆی ده‌كات و ده‌ڵێ” زۆر باشه‌م، هه‌ركه ده‌چمه ژووری نه‌شته‌رگه‌ری وه‌ك ئه‌سپم لێدێت”.
به‌ته‌مه‌نترین پزیشكی رووسیا 60 كار ده‌كات
0
Share.
