نوچه نێت
سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌په‌رله‌مانی كوردستان داوا له وه‌زیری دارایی ده‌كات به‌هۆی پێنه‌دانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ستل له‌كار بكێشێته‌وه.
د. شوان قه‌ڵادزه‌یی سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌لێدوانێكی بۆ نوچه نێت داوای كرد وه‌زیری دارایی ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه و وتی” دروشمه گه‌وره‌كانی خولی چواره‌می په‌رله‌مان وایكردوه فه‌رمانبه‌ر بچه‌وسێندرێته‌وه و به‌نه‌وه‌د رۆژ مووچه‌یان پێبدرێت و ده‌یان به‌ڵێنی ناڕاست به‌هاوڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران بده‌ن، بۆیه جێی خۆیه‌تی وه‌زیری دارایی ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه” هه‌رله‌لێدوانه‌كه‌ی وتی””مووچه هه‌یه، به‌ڵام حكومه‌ت دابه‌شی ناكات”. شوان قه‌لادزه‌یی باسی له‌بێ هه‌ڵویستی ئه‌و لایه‌نانه‌نش كرد كه‌پێشتر خۆیان به پئۆپۆزسیۆن ناوده‌برد و وتی” پێنج لایه‌نه‌كه‌ی ناو حكومه‌ت به‌تایبه‌ت سێ لایه‌نه ئۆپۆپۆزسیۆنه‌كه بێده‌نگن”.
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیری دارایی ده‌كات
0
Share.
