دوای وتاره‌كه‌ی نووسه‌ری عێراق كازم حه‌بیب،حكومه‌تی هه‌رێم پێنج وتارخوێنی مزگه‌وته‌كان و لەگەڵ وتاربێژەكەی جنێو بەشیعە و شوعی دەدات لەوتارەكاتنی سزا ده‌دات به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی وتاری تایفی له هه‌یینی ده‌خوێننه‌وه.
كازم حه‌بیب نووسه‌ری گه‌وره‌ی عێراقی له‌وتارێكدا حكومه‌تی ئاگادار كردبۆوه كه ده‌بێت لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و مامۆستایانه بكات، كه له‌وتاره‌كانی رۆژی هه‌یینی وتاری تایفی ده‌ده‌ن. ئه‌و نووسه‌ره نموونه‌ی وتارخوێنێكی هه‌ولێری هێنایه‌وه كه هه‌موو هه‌ینیان ده‌ڵێ”به‌نه‌فره‌ت بێت شیعه و شیوعی”.
لەو بارەیەوە مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی لەراگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێم،لەلێدوانێكی تایبەت بە نوچەنێت وتی”ئەو مامۆستایەی كەباستان كرد ئێستا لەوەزارەتی ئەوقاف لێكۆڵینەوە لەوتارەكەی دەكرێت و خەڵكی تریش گلەی لەوتارەكەی كردوە،بەرێز وەزیری ئەوقاف ئیجرائاتی لەگەڵ دەكات دوای ئەوەی تەئكید دەبێت لەوتارەكەی و هەروەها دیكۆمێنت و بەڵگەمان لەوبارەوە لەوەزارەتی ئەوقاف لایە“.
نەقشبەندی وتیشی”رێگە نادرێت بەهیچ مامۆستایەك كە هیرش بكاتە سەر هیچ تائیفەێك چونكە ئەمە بریاری وەزارەتی ئەوقافە و ئیمە سەرپەرشتی هەموو تائیفە و ئایین و ئاینزاكانی كوردستان دەكەین و بەهیچ شێوەیەك رێگە بەكەس نادەین هێرش بكات و هێرش كردنیش دەبیتە هۆی ئەوەی كە وتاربێژ دوچاری لێپێچینەوە ببێت“.
ناوبراو راشیگەیاند:ئیجرائات لەگەڵ مامۆستای ئایینی فەسڵ كردن نییە،بەڵكو راگرتنە لەوتاردان یان گواستنەوەیە،مامۆستای ئایینیش وەكو هەر فەرمانبەرێك كەسەرپێچی دەكات ئیجرائاتی ئیداری لەگەڵ دەكرێت“.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی ئەوەشی بۆ نوچەنێت ئاشكراكرد”كه بەقسەی وه‌زیری ئه‌وقافی هه‌رێمی كوردستان پێنج وتارخوێنی لەماوەی رابردوو لەوتارەكانیان لابردوە كه نابێت خوتبه‌ی هه‌یینی بخوێننه‌وه“.
