نوچەنێت.تایبەت:
دوای بڵاوبوونهوهی ههواڵێك گوایه عهرهفات كهرهم پهرلهمانتاری پارتی وتویهتی” دوای داعش یهكێتی ئاریشه” ئهو پهرلهمانتاره رو له لێداونێكی تایبهت به نوچه دهڵێ” قهسهكانی من تهحریف كراوه، من یهكێتیم نهگوتووه داعش”
دوای ئەوەی دكتۆر عەرەفات كەرەم پەرلەمانتاری پارتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتبوی”لەدوای داعش یەكێتی ئاریشە”یە،لەوبارەیەوە فراكسیۆنی یەكێتی داوای رونكردنەوەی لەپارتی كرد و شوان داودی وتەبێژی فراكسیۆنی ناوبراو لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە سایتی فەرمی حیزبەكەی راگەیاندبوو”عەرەفات كەرەم پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەچاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی(ئەڤرۆ) كە رۆژنامەیەكی رۆژانەیەو لەشاری دهۆك دەردەچێت و لەلایەن پارتیەوە پشتیوانی دەكرێت.قسەی نابەرپرسانەی كردوەو وتویەتی”لەدوای داعش یەكێتی ئاریشە”یە بۆ كورد،ئەوە قسەی كەسێك نیە كە پەرلەمانتار بێت.لەسەر ئەو قسانەی ئەو پەرلەمانتارە پارتی،وەك فراكسیۆنی سەوز داوای رونكردنەوەی رەسمی لەپارتی دەكەین،دەبێت پێمان بڵێن ئەوە قسەی پارتیە یان پەرلەمانتارەكە،ئەو قسەیەش لەسەر چ بنەمایەك كراوەو چاوەڕێی رونكردنەوەی پارتی دەكەین و دواتر قسەی خۆمان دەبێت“.
لەوبارەیەوە دكتۆر عەرەفات كەرەم پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق،لە لێدوانێكی تایبەت بەنوچەنێت وتی”دوێنی كاك عبدالخالق بەرپرسی راگەیاندنی مەڵبەندی دهۆكی یەكێتی تەلەفۆنی بۆكردم لەسەر ئەو بابەتە و وتم نەم خوێندوەتەوەو دواتر خوێندمەوەو تەلەفۆنم بۆ كردوەو وتم ئەوە هەڵەیە و من وتمومە لە دوای داعش ماعش دەبێتە هەڕەشە لەسەر یەكێتی نیشتیمانی كوردستان،كە ئەمەش كاریگەری دەبێت لەسەر هەموو خەڵكی كوردستان،هەروەها بەكاك ئارێز عەبدوڵڵاشم وت كە ئەم قسانە هیچ ئەساسێكیان نییە و من ئەو قسەیەم نەكردوەو قسەكانم تەحریف كراون“.
كەرەم وتیشی”ناونیشانی مانشێتی رۆژنامەكە ئەوەیە(ماعش گەورەترین هەرەشەیە لەسەر كوردان)،هیچ مەنیقی تێدا نییە تۆ بڵێت دوای داعش یەكێتی هەرەشەیە واتە بڵێ یەكێتی و داعش جیاوازیان نییە ئەمە هەڵەیە،داعش رێكخراوێكی تیرۆرستیە،یەكێتی حیزبێكی كوردی و قەدیمە و خزمەتیان كردوەو لەگەڵمان هاوپەیمانن و برای ئێمەنە و لە بەغدا بەیەكەوە كاردەكەین و یەك هەڵوێستین و پەیوەندیان لەگەڵ من زۆر بەهێزە و خەڵك حەسودیمان پێدەبات،پەرلەمانتارانی یەكێتی لە بەغدا پێیان وتم پێش ئەوەی دیمانەكە بخوێنەوە ئەخلاقی تۆ دەزانین كە ئەو قسانە ناكەی“.
ناوبراو راشیگەیاند”فڕاكسیۆنی یەكێتی پەلەیان كردووە و نابێت نیگەرانیش بن چونكە ئەو قسانەم نەكردوە“.پەرلەمانتارەكەی پارتی جەختیشی لەسەر ئەوەكردەوە”ئەگەر بەیانی شەڕێك لە نێوان میلیشیاتی شیعە و یەكێتی دروست ببێت دەبێت ئێمەش وەكو پارتی بەشداربین لەو شەڕەو هاوكاریان بكەین چونكە برای ئێمەنە و هاوپەیمانمانن لەگەڵ ئێمە،ناكرێت ئەوان شەڕبكەن و ئێمەش تەماشا بكەین“.
وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راشیگەیاندوە”ئەو پەرلەمانتارەی پارتی(د.عەرەفات) پێشتر چەند وێنەیەكی بڵاوبوەتەوە كە لەگەڵ حەنان فەتلاوی دایەو پێكەوە چەند دانیشتنێكیان كردوەو دیارە كەوتوەتە ژێر كاریگەری فەتلاوی،لەكاتێكدا حەنان فەتلاوی لێدوانەكانی دژی كوردە،بەڵام ئەو پەرلەمانتارەی پارتی دژی یەكێتی“.
لەبارەی ئەم قسەیەی وتەبێژی فڕاكسیۆنی یەكێتیشەوە د.عەرەفات كەڕەم بۆ نوچەنێت ئاشكرای كرد كە”حەنان فەتەلاوی بەخۆی هاتبوو داوای كرد دەعوەتی ئیمە بێت وەكو كورد،نانی خوارد و زۆر قسەی باشی كرد و وتی لاپەڕەیەكی نوێ لەگەڵ كورد دەكەمەوەو زۆرشتی باشی باسكرد،حەنان فەتەلاویش سەر بەحیزبێكە و جەماوەری خۆیە و ناتوانێت كورد لەسەر حسابی جەماوەرەكەی خۆی رازی بكات.هیچ كاریگەری نەبوەو ئەوە قسەێكە و هیچ ئەساسێكی نییە،چونكە ئەخلاقی من ئەو شتە قبوڵ ناكات كە ناخۆشی لەناو كوردا هەبێت،من هەموو جارێك یەكێكم لەو كەسانەی كە داوادەكەم كەبرایەتی هەبێت لەناو كورد،زۆرجار رەخنەم لە پارتیش گرتوە لەسەر هەندێك مەسائیلی حیزبی،كە دەبێت ئێمە بەهەستێكی نەتەوەی كاربكەین“.
