بارزانی هێزەكانی پێشمەرگەی لە میحوەری گوێڕ بەسەر كردەوە

0

بارزانی هێزەكانی پێشمەرگەی لە میحوەری گوێڕ بەسەر كردەوەbarzanyyy

نوچەنێت.هه‌ولێر:

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان،سه‌ردانی میحوه‌ری گوێڕی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی كرد و بارودۆخی ئه‌و به‌ره‌یه‌ی شه‌ڕی به‌سه‌ر كرده‌وه و‌ پاڵپشتیی تەواوی خۆشی بۆ هێزی پێشمەرگە دووپاتكردەوە.

ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هه‌رێم بڵاوی کردەوە” ئەمڕۆ سێشەممە 13ـی 1ـی 2015 بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان لە میحوەری گوێڕ و بەسەركردنەوەی هێزی پێشمەرگە لەم میحوەرە سەردانی گوێڕی كرد“.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕەكە”لەم سەردانەدا بارزانی لەگەڵ فەرماندە سەربازی و مەیدانییەكانی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری گوێڕ كۆبۆوە. لەم كۆبوونەوەیەدا بارودۆخی مەیدانی بەرەكانی شەڕ تاوتوێ كرا و سەرۆك بارزانی دەستخۆشی لە پێشمەرگە قارەمانەكانی ئەم میحوەرە كرد كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پەلاماری تیرۆریستانیان تێكشكاندووە و گورزی كوشندەیان لێ وەشاندوون و سوپاسی گیانفیدایی و خۆڕاگریی پێشمەرگەی كرد و ئەركی پێشمەرگەی بە ئەركێكی پیرۆز زانی كە بەرگریكردنە لە كەرامەتی خەڵك و خاكی كوردستان“.

ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ئەوەی خستۆتەڕوو کە”هەر لەم كۆبوونەوەیەدا سەرۆكی هەرێم پاڵپشتیی تەواوی خۆی بۆ هێزی پێشمەرگە دووپاتكردەوە و لەبارەی پلان و بەرنامەكانی هێزی پێشمەرگە لەم میحوەرەدا ڕێنمایی پێویستی بۆ فەرماندەكان خستەڕوو“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com