نووسه‌رێكی گه‌وره‌ی عێراق داوا له‌ حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كات لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ مه‌لایه‌ك بكات

0

5D7BD8DB-60A7-4C16-A5E6-0F0B90BFA4A8_mw1024_s_nنووسه‌رێكی گه‌وره‌ی عێراق داوا له‌ حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كات لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ مه‌لایه‌ك بكات

دڵشادهەرتەلی.نوچەنێت:
نوسەری گه‌وره‌ی عێراقی كازم حەبیب لە وتارێكدا دەڵێت: وتاربێژێك لەگەڕەكی ئاشتی شاری هەولێر هەموو هەینێك لەوتارەكەیدا جنێو و نه‌فره‌ت بە شیوعی و شیعە دەدات و دەشڵێت دەبێت: بەرپرسانی هەرێم هەڵویستیان سەبارەت بەو پیاوە هەبێت.

كازم حه‌بیب نووسه‌ری گه‌وره‌ی عێراقی كه‌ سه‌رۆكی كۆمكاری لایه‌نگری مه‌سه‌له‌ی كورده‌، وتارێكی له‌ سایتی حیوار موته‌مه‌دین نووسیوه‌ و له‌وتاره‌كه‌ی دا باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ مه‌لایه‌ك هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك نه‌فره‌ت له‌ شیعه‌ و شیوعی ده‌كات. ده‌ڵێ‌” سه‌ره‌تا باوه‌رم نه‌كرد شتێكی وه‌ها له‌هه‌ولێر هه‌بێت، به‌ڵام كه‌خۆم گوێم راگرت دروست وه‌هابوو” هه‌ر له‌وتاره‌كه‌دا سه‌رسامی خۆی بۆ ئه‌وه‌ ده‌رده‌برێت كه‌ پیاوی وه‌ها قین له‌دڵ هه‌بن و شوێنه‌كه‌ش ئاشكرا ده‌كات كه‌ له‌گه‌ره‌كی ئاشتی شاری هه‌ولێره‌ و داوا له‌ حكومه‌ت ده‌كات لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ئه‌و جۆره‌ ره‌فتارانه‌ بكات.

سەبارەت بەم پرسە حاجی سەلام كەریم سیدان،بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان،لەلێدوانێكی تایبەت بەنوچەنێت وتی”وەزارەتی ئەوقاف نەخشە رێگایەكی گشتاندووە لە رێی ئەنجامدانی كۆنفرانسێك كە بریتیە لە (14)خاڵ وێرای ئەوەش ناوە ناوە دانیشتنی بەرفراوان دەكریت لەگەڵ وتاربێژە بەڕێزەكان،دووپاتی ناوەرۆكی ئەو نەخشە رێگایە دەكرێتەوە،لەو خاڵە گرنگانەی ناو ئەو بەرنامەیە:1.پرەنسیپی پێكەوە ژیانی ئاشتیانە و یەكتر قەبوڵكردن لە هەرێمی كوردستان،دەبێت لە گوتاری ئایینی رەنگ بداتەوە. 2.دەبێ گوتاری ئایینی ببێتە سەرچاوەی بڵاوكردنەوەی ئاشتی و گەشبینی و كلتوری لێبوردەیی و دووربێت لە ناو ڕزاندن و دەمارگیری مەزهەبی و تایفەگەری و رەگەزیی“.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف وتیشی”‌خۆم سه‌ردانی مزگه‌وتی ناوبراو ده‌كه‌م و به‌یانیش هەواڵی سایتەكەتان و نوسینه‌كەی ئەو نوسەرە ده‌خه‌مه‌ به‌رده‌ستی وه‌زیری ئه‌وقاف و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاك د.كتۆر دیار“.

لەبارەی ئەوەی كێ لەوە سودمەندە كێشەی شیعە و سوننە لە هەرێمی كوردستان سەر هەڵبدات،ناوبراو وتی”لە برگەیەكی تری ئەو نەخشە ریگایەماندا هاتووە كە:(مینبەری مزگەوتەكان وەكو پێگەیەكی پیرۆز و گشتی و بەكارهێنانی لێپرسراویەتییەكی گەورە تەماشا بكرێت،موڵكی هیچ كەس و لایەنێك و بۆچوونێكی دیاری كراو نییە و دەبێ وتاربێژ پەندو ئامۆژگاری لە وتارەكانی سەردەمی پێغەمبەر محمد(صلی الله علیە وسلم) وەربگیرێت.) وە ئەوەی راستی بیت بەشی زۆری وتاربیژە بەرێزەكان پابەندن بە گوتارێكی میانڕە و دوور لە تەشهیر و ناوزراندن،وە زۆر ئاساییە كە ئیدارەی ئەوقاف بەدواداچوونێك بۆ دڵنیا بوون لە گوتاری مزگەوتی ناوبراو بكات،جگە لەوانەش توجیهاتی ئەوقاف بەو ئاراستەیە كە گوتاری ئایینی نابی تانە و تەشهیر بە ئایین و مەزهەب و تائیفە یان وروژاندنی ململانیی مەزهەبیەكانی دەوروپشتمان كە لە زەرەرو زیان هیچ سووێك نابەخشی“.

حاجی سەلام كەریم،كە لەهەمان كاتدا راوێژكاری وەزارەتی ئەوقافە راشیگەیاند”رێنمایی ئەوقاف روون وئاشكرایە وە بە نوسراوی فەرمی ئەو نەخشە ریگایە گشتیندراوە بۆ یەكە یەكەی مامۆستایانی ئایینی هەرێم و چەند جارێكیش لێكۆلینەوە كراوە بۆ دیاركردنی راستیەكان وپاشان دەركەوتووە كە بەشێكی زۆری لە گلەییەكان كە ئاراستە كرابوون گەورە كرابوون لە قەبارەی خۆی دەرچووبوو“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com