په‌رله‌مان: یاداشتێکمان داوەتە حکومەت تا کلیپکردن لە بەرەكانی شەڕدا قەدەغە بکرێت

0

په‌رله‌مان: یاداشتێکمان داوەتە حکومەت تا کلیپکردن لە بەرەكانی شەڕدا قەدەغە بکرێتpeshmarga

نوچەنێت.هه‌ولێر:

ئەندامێكی لیژنەی ڕۆشنبیری لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، یاداشتێکیان داوەتە حکومەت و،وەزارەتە پەیوەندیدارەکان تا نەهێڵێن لە بەرەکانی جەنگ کلیپ بكەن؛بە گوێرەی بەڵگە،هەر لە ڕێی ئەو کلیپانەوە،زیاتر لە 30 پێشمەرگە بوونەتە قوربانی.

فەرحان جەوھەر، پەرلەمانتاری پارتی و ئەندامی لیژنه‌ى رۆشنبیریى و راگه‌یاندن و هونەر لەپەرلەمانی كوردستان بە ماڵپەری فەرمی حیزبەكەی راگەیاندوە پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاندوە”لە ڕێکخراوی ‘میهرا’وە هاتنە لامان و،بە بەڵگە سەلماندیان،هونەرمەندێک چووەتە بەرەی شەڕ،لەوێ گۆرانییەکی نیشتمانی کلیپ بکات،ڕێک لەو کاتەدا مووشەک داویەتی بە ناو پێشمەرگەکاندا و، ھەشتی لێ شەھید کردوونەوە و، 23ـیشی لێ بریندار کردوونە. جگە لەوە، ئەو کلیپانە، کلیپی وایش نینە و، ھەندێک بازرگانیی پێوە دەکەن و، گرتەکان دەفرۆشنەوە؛ جاری وا ھەبووە بۆ ڤیدیۆکلیپێک نزیکەی 900 فیشەکیان تەقاندووە!“.

ئەو پەرلەمانتارە ڕوونیشی کردەوە”ئێمەیش یاداشتێکمان داوەتە حکوومەت و، وەزیری ڕۆشنبیری و، هیزی شمەرگەیش،بۆ ئەوەی ئەو کارە ڕابگرن،چونکە بە ڕاستی کێشە دەنێتەوە“.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com