وەزارەتی پێشمەرگە: رەتی دەكاتەوە پێشمەرگە لەكاتی كلیپ شەهیدبووبێـت

0

وەزارەتی پێشمەرگە: رەتی دەكاتەوە پێشمەرگە لەكاتی كلیپ شەهیدبووبێـت

لەكاتی وێنەگرتنی كلپیەكاندا 8 پێشمەرگە شەهید بوون و 23ی تریش برینداربوون????????? ??????? ???????? ?? ????? ????? ???? ????? ?????? ??????? ??? ??? ????? ???? ????????? ???????? ????????? ???????? ? ?????? ??????? ?????? ? ?????????????? ????? ?????? ??????. (Feriq Fereç - Anadolu Ajans?)

نوچەنێت.هه‌ولێر:

پەرلەمانتارێكی یەكێتی رایدەگەیەنێ لەكاتی وێنەگرتنی ئەو كلیپانەی گۆرانی كە بۆ هێزەكانی پێشمەرگە تۆماركراون هەشت پێشمەرگە شەهید بوون و 23ی تریش برینداربوون،وەزارەتی پێشمەرگەش بێ ئاگای خۆی نیشاندەدات و دەڵێت ئەوان هیچ ئامارێكیان لانیە كەلەكاتی ئەو كلیپانەدا پێشمەرگە شەهید بووبێت.

زانا عەبدولڕەحمان پەرلەمانتاری یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان،لە پەیجی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی:رێكخراوی میرها سەردانی لیژنەی رۆشبیریان كرد سەبارەت بەپرسی فلتەركردنی سرودو گۆرانی بۆ پیشمەرگە،بەڵام ئـەوەی منی توشی شۆكرد ئـەو ئـامارو داتایە بوو كە ئـەوان باسیان كرد،تا ئـێستا زیاتر لە ٣٠٠ كیلپ و گۆرانی كراوەو لەكاتی ئـەنجامدان و وێنەگرتن هەشت پێشمەرگە شەهیدبوون و ٢٣ پێشمەرگەی تریش بیرنداربوون،ئـەگەر ئـەمە راست بێت كارەساتە“.

ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی راگەیاندوە”تو ویژدانتان لە ئـێوە دەپرسم ئـەمە ناو ئـەنێن چی؟ ئـاخر چی بەدایك و كەسوكار ئـەڵێن؟پێی دەڵێن كوڕەكەتان لەكاتی كلیپدا شەهیدبوە؟بۆ ئـەوان كوڕیان ناردوە بۆ بەرگری لە كوردستان یان بۆ ناو كلیپ،بەداخەوە كە بەشێكی زۆری ئـەو سرودو گۆرانیانە زۆر بێكەڵكن تەنها سوكایەتین بە گەورەی پێشمەرگە،تكایە وەزیری پێشمەرگە ئـەم پاشاگەردانیە ماناچی،تەنها لەیەك كلیپدا ٩١٧ گوللـەی بیكەیسی تەقێنراوە،تكایە فەرمان بكە ئـەم ئـابڕوچونە راگرە“.

لەبارەی ئاماری ئەو پێشمەرگانەی لەكاتی ئەو كلیپانەدا شەهید بوون،جەبار یاوەر وتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگە بێ ئاگای خۆی دەربڕی و بەسایتی فەرمی یەكێتی راگەیاندوە”وەك وەزارەت هیچ ئامارێكمان لەلا نیە كە هیچ پێشمەرگەیەك لەكاتی كلپیدا شەهید بووبێت“.

وتیشی”هیچ نوسراوێكی رەسمیمان لا نیە كە لەهیچ یەكەیەكی وەزارەتی پێشمەرگەو دامودەزگایەكی پێشمەرگەو حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆمان هاتبێت كە بڵێت پێشمەرگە لەكاتی كلیپدا شەهید بووە“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com