سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە: موچەی هێزەكانی پارتی و یەكێتی لە بودجەی
وەزارەتی پێشمەرگە زیاترە
نوچەنێت.ههولێر:
سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت،موچەی هێزەكانی 70 و 80 كە سەربەپارتی و یەكێتین لەموچەی وەزارەتی پێشمەرگە زیاترە
ئارى ههرسین سهرۆكی لیژنهى كاروبارى پێشمهرگه و شههیدان و قوربانیانى جینۆسایدی پەرلەمانی كوردستان كە لەهەمان كات ئەندامی سەركردایەتی پارتییە،ئەمشەو لە بەرنامەی (رووداوی ئەمرۆی)ی كەناڵی رووداو كە گفتوگۆكردن بوو لەسەر یەكگرتنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە ناوبراو رایگەیاند”هەر سێ سەرۆكایەتی پەرلەمان و حكومەت و هەرێم هاوران لەسەر یەگرتنەوەی هێزەكانی 70 و 80 كەسەر بەپارتی و یەكێتین،بەڵام هەندێك بەرپرسی پارتی و یەكێتی بەرپرسن لەو یەك نەگرتنەوەیە“.
ئەندامەكەی سەركردایەتی پارتی وتیشی”موچەی هێزەكانی 70 و 80 كە سەربەپارتی و یەكێتین لەموچەی وەزارەتی پێشمەرگە زیاترە“.
سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان،راشیگەیاند،هێزەكانی پێشمەرگە چەك و خۆرك و جل و بەرگیان وەكو پێویست نیە.