چەند تیرۆریست لە فەرەنسا هەن؟

0

french ISISچەند تیرۆریست لە فەرەنسا هەن؟
نوچەنێت-ئاژانسەكان

حكومەتی فەرەنسی رایدەگەیەنێت كە 1400 دانیشتووی فەرنسا بە مەبەستی “جیهاد و تیرۆر” چوونەتە عێراق و سوریا یان خوازریارن بچنە ئەوێ‌ و تا ئێستاش 70 كەسی دانیشتووی فەرەنسا لە عێراق و سوریا كوژراون.
ئەو زانیارییانە لەزاری سەرۆك وەزیرانی فەرەنسا مانویل ڤاڵز لە رۆژی دووشەممە 12ی كانوونی دووەم راگەیەنران لە وەڵامی پرسیاری كەناڵی بی ئێف ئێم دا.
مانگی پێشوو حكومەتی فەرەنسی رایگەیاندبوو كە 1200 دانیشتووی فەرەنسا لەگەڵ حیزبە ئیسلامییە چەكدارەكان تێوەگلاوون، لەنێوانیاندا 390 كەس چوونەتە عێراق و سوریا و 231 كەسی دیكە لە رێگەدان بەرەو ئەوێ‌، 234 كەسیان سووریان بەجێهێشتووە و 185 كەسیشیان دووبارە گەڕاونەتەوە فەرەنسا.
مانوێڵ وتویەتی” ژمارەی فەرەنسییە تیرۆریستەكان زۆر بە خێرایی زیاد دەكات بەجۆرێك ئەوكاتەی من دەستبەكاربووم لە 2012 ژمارەیان تەنیا 30 كەس بوو كەچی ئێستا بوونەتە 1400 كەس”.
دەبێ‌ بڵێین فەرەنسا و بەلجیكا بە پێشەنگی وڵاتانی رۆژئاوا دادەنرێن لەڕووی ژمارەی ئەو كەسانەی پەیوەندی بە ریزەكانی داعش دەكەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com