ئەم وڵاتەش بڕیاریدا پشتیوانی بۆ هێزی پێشمەرگە بنێرێت

0

Kurdish peshmerga troops patrol in a tank during an operation against Islamic State militants in Makhmurئەم وڵاتەش بڕیاریدا پشتیوانی بۆ هێزی پێشمەرگە بنێرێت

نوچەنێت-ئاژانسەكان

مارگۆت ڤاڵسترۆم وەزیری دەرەوەی سوید دەڵێت ئیدی پێویست دەكات وڵاتەكەی بەشێوەیەكی كاراتر لە جەنگی دژی داعشدا بەشداری بكات.
وەزیری دەرەوەی سوید ئاشكراشی كرد كە وڵاتەكەی بیر لە ناردانی هێزێكی سەربازیی بچووك دەكاتەوە بۆ عێراق لە چوارچێوەی پشتیوانی هێزی پێشمەرگە لە شەڕەكەیاندا لەدژی داعش.
ڤاڵسترۆم لە كۆنفرانسێكی سەربازیدا لە شاری سالن لە رۆژهەڵاتی سوید وتی زۆرێك لە وڵاتە ئەوروپییەكان بەشدارییان لە هەوڵی زاڵبوون بەسەر داعش كردووە و دەبێت سویدیش بەشێوەیەكی كاراتر بەشداری ئەو هەوڵانە بكات، ئەویش لە چوارچێوەی پشتیوانیی هێزەكانی پێشمەرگەدا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com