لە 24 كاتژمێری رابردوو فڕۆكە جەنگییەكان 27 هێرشیان بۆسەر داعش ئەنجامداوە

0

americaلە 24 كاتژمێری رابردوو فڕۆكە جەنگییەكان 27 هێرشیان بۆسەر داعش ئەنجامداوە

نوچەنێت-رۆیتەرز

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان رۆژی دووشەممە 12ی كانوونی دووەم رایگەیاند لە 24 كاتژمێری رابردوودا فڕۆكەكانی هاوپەیمانان 27 هێرشیان بۆسەر پێگەكانی داعش لە عێراق و سووریا ئەنجامداوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوەكە 11 لەو هێرشانە لە سوریا ئەنجامدراون كە پێگەكانی داعشیان لە شارەكانی كۆبانی و دێرزور و ئەلبوكومال كردبووە ئامانج.
هەرچی 16 هێرشەكەی دیكەیە ئەوە لە عێراق ئەنجامدراون و چەندین مۆڵگەی داعشیان لە بێجی و قائیم و رەمادی و تەلەعفەر و ئەسەد و شنگال و موسڵ و تاجی تێكو پێكداوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com