به‌هۆی یه‌كنه‌گرتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه،وەزیری پێشمەرگە بانگهێشتی په‌رله‌مان ده‌كرێت
نوچەنێت.هه‌ولێر:
سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت،چاوەڕوان دەکرێت لەو ماوەیەدا بانگهێشتی وەزیری پێشمەرگە بکەین، لەبەر جێبەجێنەبوونی 21 بڕیارەکەی تایبەت بە ھێزی پێشمەرگە،چونکە ئەو وڵامانەی داینەوە ئێمە پێی ڕازی نەبووین.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 12/1/2015 لیژنه‌ى كاروبارى پێشمه‌رگه و شه‌هیدان و قوربانیانى جینۆساید و زیندانیانى سیاسی له په‌رله‌مانی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تیى ئارى محه‌مه‌د هه‌رسین سه‌رۆكی لیژنه و ئاماده‌بوونى دلێر مسته‌فا جێگرى سه‌رۆكى لیژنه و به‌هار عه‌بدولڕه‌حمان بڕیارده‌ری لیژنه و زۆربه‌ى ئه‌ندامانى كۆبۆوه،
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندین پرسی گرنگ تاوتوێكران، له‌وانه پێداچوونه‌وه به كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌ى پێشووى لیژنه‌كه و دانانی میكانیزمێك بۆ به‌دواداچوونی زیاترى بڕیارى ژماره 19ى په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به رێكخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و باشتركردنی ره‌وش و گوزه‌رانیان و یه‌كخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانی 70 و 80 و به دامه‌زراوه‌ییكردنی هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان و دابینكردنی پێداویستییه‌كانیان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و لایه‌نی په‌یوه‌ندیداره‌وه،به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی دوای تێپه‌ڕبوونی نزیكه‌ى شه‌ش مانگ به‌سه‌ر ده‌ركردنی بڕیاره‌كه له په‌رله‌مان،بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و له نزیكه‌وه ئاگاداربوونی زیاترى پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان، بڕیاردرا لیژنه‌كه مانگێ جارێك له‌گه‌ڵ وه‌زیرى پێشمه‌رگه كۆببێته‌وه.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا نووسراوێك ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بكرێت و تیایدا داوای روونكردنه‌وه‌ى پێویست سه‌باره‌ت به شه‌ڕى ئه‌مدواییه‌ى گوێڕ و رووداوه‌كانی ته‌للوه‌رد و هۆكاره‌كانی بكرێت.
له به‌شێكی تر‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاووتوێی ئه‌و سێ پڕۆژه بڕیاره كرا كه ئاراسته‌ى لیژنه‌كه كرابوون سه‌باره‌ت به به‌جینۆسایدناساندنی كاره‌ساتی شنگال و بڕیارى پێویستی له‌باره‌وه درا.
ئاری ھەرسین،سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەری فەرمی حیزبه‌كه‌ی راگه‌یاندوه “بۆ كۆبونه‌وه‌ی ئەمڕۆ لیژنەکەیان وەزیری پێشمەرگە بانگهێشت نەکراوە،بەڵام ڕەنگە لەو حەفتانەی دابێتەوە، بانگهێشت بکرێت،چونکە ئێمە پرسیارمان لەبارەی 21 بڕیارەکەی تایبەت بە ھێزی پێشمەرگە ئاراستە کردبوون و، ئەوانیش وه‌ڵامی ئێمەیان داوەتەوە، بەڵام ئێمە پێی ڕازی نین، بۆیە جارێکی دیکە بانگهێشتی دەکەینەوە.”
ناوبراو وتیشی”یەکێک لەو وه‌ڵامانەی ئێمە پێی ڕازی نەبووین ئەوەیە باس لەوە دەکەن کاتێک قەیرانی دارایی چارەسەر بێت،مووچەی پێشمەرگە زیاد دەبێت،کە پێویستە وادەیەک دیاری بکرێت و، باس لەوە نەکراوە کەی ئەو بڕیارە جێبەجێ دەبێت.”
ھەرسین راشایگه‌یاند”کار بۆ یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە دەکرێت و، ھەنگاویش بۆ ئەو مەبەستە نراوە و، ھەنگاوی باشتریش دەنرێت.”