ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی: 40 ترلیۆن دیناری مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌ و 50 ملیۆن دشداشه‌ له‌ چین دێت

0

Iraqi Shi'ite politician Ahmed Chalabi, head of the Iraqi National Congress, speaks at a news conference in Baghdad
نوچه‌ نێت
ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی له‌ گفتوگۆیه‌كدا باس له‌ ئابووری عێراق ده‌كات و ده‌ڵێ‌” 40 ترلیۆن دینار مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌” له‌باره‌ی بازرگانیش ده‌ڵێ‌” ماقوڵ نییه‌ 50 ملیۆن دشداشه‌ له‌چین هاورده‌ بكرێت”
له‌ گفتوگۆیه‌كدا كه‌ ده‌قه‌كه‌ی له‌ رۆژنامه‌ی مه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق باس له‌ ئابرووی عێراق ده‌كات و به‌” موحریج” ناوی ده‌بات. له‌و گفتوگۆیه‌دا ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی ده‌ڵێ‌” 40 ترلیۆن دینار موچه‌ی فه‌رمبارانه‌، 11 ترلیۆن بۆ خانه‌نشین و 31 ترلیۆن بۆ سوقا و 14 ترلیۆن بۆ كۆمپانیایه‌كانی نه‌وت” چه‌له‌بی باس له‌ دیارده‌ی ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی دۆلار ده‌كات و ده‌ڵێ‌” 600 ملیۆن دۆلار ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌كراوه‌ و ده‌بێت رێگری له‌مه‌ بكرێت” له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی چه‌له‌بی باس له‌ بازرگانی ده‌كات و به‌گه‌نده‌ڵی وه‌سفی ده‌كات،ده‌ڵێ‌” ماقوڵ نییه‌ ساڵانه‌ 50 ملیۆن دشداشه‌ له‌ چین هاورده‌ بكرێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com