نوچه نێت
له‌دیدارێك
دا كه دوای له هه‌ولێر له‌نێوان سه‌رۆكی هه‌رێم و ئوسامه نوجه‌یفی جێگری سه‌رۆك كۆمار، هه‌ردوو لا له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی تۆڵه‌كردنه‌وه له‌كاتی رزگاركردنی موسڵ رێكه‌وتوون
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌ك كه نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆك كۆمار بڵاوی كردۆته‌وه دوێنێ سه‌ر له‌به‌یانی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم دیدارێكی له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆك كۆمار ئوسامه نوجه‌یفی ئه‌نجام داوه. له‌دیداره‌كه‌دا باسیان له بارودۆخی ئێستا كرد و جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كه هه‌ردوو لا هه‌وڵبده‌ن هه‌ماهه‌نگی نێوان پێشمه‌رگه و حه‌شدی وه‌ته‌نی زیاتر بكه‌ن. له‌خاڵێكی دیكه‌شدا باسیان له‌وه كردووه كه نابێت له‌كاتی رزگاركردنی موسڵ كاری تۆڵه‌كردنه‌وه ئه‌نجام بدرێت. له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش رێكه‌وتوون كه رێگری له‌و دیارده‌یه بكه‌ن و هه‌ركه‌سێك ئه‌و كارانه بكات به‌پێی یاسا سزا بدرێت.
بارزانی و نوجه‌یفی له‌سه‌ر “تۆڵه نه‌كردنه‌وه” رێكه‌وتوون
0
Share.