سیناتۆرێكی ئەمریكی: بۆ چەكێكی 1,2 ملیار دۆلاری نادەن بە حاجی قاسم سلێمانی؟

0

qassimسیناتۆرێكی ئەمریكی: بۆ چەكێكی 1,2 ملیار دۆلاری نادەن بە حاجی قاسم سلێمانی؟

نوچەنێت-وەتەن ئەلیەوم

لەگەڵ زاڵبوونی كۆمارییەكان بەسەر كۆنگرێسی ئەمریكادا و وەرگرتنی لیژنەی كاروباری سەربازی لە كۆنگرێسدا، ناڕەزایی درووستبووە دەربارەی بڕیاری ئیدارەی ئۆباما بە ناردنی چەك و تەقەمەنی بۆ عێراق بە بەهای 1,2 ملیار دۆلار، چونكە كۆمارییەكان دەڵێن ئەو چەكانە دەگەنە دەستی میلیشیای حەشدی شەعبی كە لەژێر فەرمانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسدان.
كۆمارییەكان دەڵێن قاسم سولەیمانی بەرپرسە لە كوژرانی ژمارەیەك سەربازی ئەمریكی لە عێراق لەنێوان ساڵانی 2003 و 2011 دا.
راپۆرتەكان لە واشنتنەوە دەڵێن لە یەكێك لە كۆبوونەوەكاندا لەسەر پرسی هاریكاری سەربازی ئەمریكی بۆ عێراق، یەكێك لە سیناتۆرەكان بە تەنزەوە وتوویەتی “دەی یەكجاریی چەكێكی 1,2 ملیاری بدەنە حاجی قاسم سولێمانی” كە مەبەستی یارمەتی 1,2 ملیار دۆلاریی ئیدارەی ئەمریكی بووە بۆ سوپای عێراق.
جۆن ماكین سیناتۆری دیاری كۆمارییەكان و سەرۆكی ایژنەی كاروباری سەربازی لە كۆنگرێس وتویەتی كە چەند بەرپرسێكی عێراقی و سوری وتویانە عێراق چەكە ئەمریكییەكان دەداتەە میلیشیا شیعەكان. ماكین وتویەتی بەهۆی لاوازی سوپای عێراقەوە میلیشیا شیعەكان بۆشایی بەرەكانی شەڕ پڕ دەكەنەوە، ئەوەی كۆنترۆڵی بەسەر ئەو میلیشیا شیعانەشدا هەیە ئێرانە، بۆیە گەیشتنی چەكی ئەمریكا بە میلیشیا شیعەكان لە دژی بەرژەوەندییەكانی ئەمریكایە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com