بڕیاری بی بی سی لەبارەی پیشاندانی وێنەی پێغەمبەری ئیسلام

0
فۆتۆ: ئەسۆشیەیتد پرێس

فۆتۆ: ئەسۆشیەیتد پرێس

بڕیاری بی بی سی لەبارەی پیشاندانی وێنەی پێغەمبەری ئیسلام

نوچەنێت-دەنگی روسیا

رۆژنامەی دەیلی تەلەگرافی بریتانی دەڵێت كەناڵی بی بی سی بریتانی بڕیاریداوە ئەو كۆت و بەندانە هەڵبگرێ‌ كە پێشووتر ەسەر پیشاندانی وێنەی پێغەمبەری ئیسلام داینابوو.
ئەم بڕیارەی بی بی سی جێگەی پرسیارە، چونكە تەنیا رۆژێك دوای پەلامارەكانی سەر گۆڤاری چارلی هیبدۆ دەرچووە.
پێشووتر بەپێی یاساكانی دامەزراوەی بی بی سی بە هیچ جۆرێك نابێت وێنەی پێغەمبەری ئیسلام لە هیچ بەشێكی دەزگای بی بی سی پیشان بدرێت.
بەڵام رۆژی 8ی ئەم مانگە و تەنیا رۆژێك دوای پەلامارە تیرۆریستییەكەی سەر بارەگای گۆڤاری تەنزئامێزی چارلی هیبدۆ، كۆمپانیای بی بی سی رایگەیاندووە كە یاساكانی پێشووی بی بی سی سەبارەت بە وێنەی پێغەمبەری ئیسلام كۆن بوون و چیتر كاریان پێناكرێ‌. هەر رۆژی پەلامارەكەش چەند گرتەیەك لە بی بی سی پیشاندران كە نیشاندەری ئەو وێنانەی گۆڤارە فەرەنسییەكە بوون لەسەر پێغەمبەری ئیسلام.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com