لەماوەی سێ مانگی رابردودا،دووەم جارە وەزیری بەرگری ئەڵمانیا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

0

لەماوەی سێ مانگی رابردودا،دوەمجار وەزیری بەرگری ئەڵمانیا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاتalmanya

نوچەنێت.سبەی:

کەمێک پێش ئێستا سەعات (6:30) خولەک، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لەلایەن وەزیری پیشمەرگەوە پێشوازی لێکرا.

ئێوارەی ئەمڕۆ ئۆرسۆلا ڤۆندێرلین، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەلایەن مستەفای سەید قادر، وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەوە پێشوازی لێکرا و بڕیارە دوای کۆبونەوەی لەگەڵ وەزیری پیشمەرگە، لەگەڵ مەسعود بارزانیش کۆببێتەوە.

لەماوەی سێ مانگی رابردودا، ئەوە دوەمجار وەزیری بەرگری ئەڵمانیا بێتە هەولێر و پێشتریش لە (25)ی ئەیلول و دوای دەستپێکردنی شەڕی روبەڕوبونەوەی داعش و بەمەبەستی گەیاندنی کۆمەکی سەربازی سەردانی هەرێمی کردبو.

ئەڵمانیا یەکێکە لە بەشدارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش و پێشتریش بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنی و پێداویستی سەربازی بۆ هێزی پێشمەرگە نارد و هەروەک (35) ئەفسەر و پێشمەرگەشی بردە وڵاتەکەی بۆ راهێنان لەسەر چەکی پیشکەوتوی(میلان) کە بەوتەی بەرپرسانی پێشمەرگە و فەرماندە مەیدانییەکان ئەو چەکە تانک شکێنە رۆڵی گەورەی هەبوە لە پێشڕەوییەکانی هێزی پێشمەرگە و بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی داعش.

لەگەڵئەوەشدا حکومەتی ئەڵمانیان ژمارەیەک ئەفسەر و سەربازی ناردە هەرێمی کوردستان بۆ راهێنانی پیشمەرگە و لەئیستادا لە سەربازگەکانی هەرێم مەشق و راهێنان بە هێزی پێشمەرگە دەکەن.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com