جێگری سەرۆك كۆماری عێراق بۆ بارزانی: پاڵپشتی گەلی كوردستان و هێزی پێشمەرگە ده‌كه‌ین

0

جێگری سەرۆك كۆماری عێراق بۆ بارزانی: پاڵپشتی گەلی كوردستان و هێزی پێشمەرگە ده‌كه‌ینbarzany

نوچەنێت.هه‌ولێر:

جێگری سەرۆك كۆماری عێراقی فیدڕاڵ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردو له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم كۆبویه‌وه‌و دەستخۆشی لە هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان كرد بۆ ئەو سەركەوتنە مەزنانەی لەشەڕی تیرۆریستاندا بەدەستیان هێناوە و پاڵپشتیی خۆیشی بۆ گەلی كوردستان و هێزی پێشمەرگە دووپاتكردەوە.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هه‌رێم”ئەمڕۆ یەكشەممە 11ـی 1ـی 2015 لە سەلاحەدین مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ئوسامە نوجەیفی جێگری سەرۆك كۆماری عێراقی فیدڕاڵ كرد“.

ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ئەوەی خستۆتەڕوو کە”لە كۆبوونەوەیەكدا دوایین پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەكانی عێراق خرایە بەر باس و بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش تاوتوێ كرا“.

ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ئەوەش ئاشکرا دەکات کە”هەر لەم كۆبوونەوەیەدا جێگری سەرۆك كۆماری عێراق دەستخۆشی لە هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان كرد بۆ ئەو سەركەوتنە مەزنانەی لەشەڕی تیرۆریستاندا بەدەستیان هێناوە و پاڵپشتیی خۆیشی بۆ گەلی كوردستان و هێزی پێشمەرگە دووپاتكردەوە“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com