یه‌كێتی: یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه پێویستی به كاری زیاتر و بودجه‌یه‌كی زۆر هه‌یه
نوچەنێت.هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی كه‌هاوكات فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70 ی ئه‌و حیزبه له‌باره‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه ده‌ڵێت هه‌ندێك ئاماده‌كاری كراوه، به‌ڵام پێویستی به كاری زیاتر هه‌یه؛ هەڵبەت بوودجه‌یه‌كی زۆریشی پێویسته.
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان و، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70 ی ئه‌و حیزبه دەر‌باره‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه،دەڵێت”هه‌ندێك زەمینەکە خۆش كراوه، به‌ڵام دەبێ خۆشتری بکەین؛ بەر لە هەموو کارێ، دەبێ بوودجەیەکی تایبەتی بۆ دابین بکرێت هەتا کارەکانی ڕابپەڕێنین؛ وه‌كو دروستكردنی شوێنی تایبه‌ت بۆ مه‌شق و ڕاهێنانی نوێبابەتی پێشمەرگە و، هه‌روه‌ها خه‌ڵكانی ئه‌كادیمی بهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی به شێوازی سه‌رده‌میانه ڕاهێنانه‌كەیان پێ بکەن.”
دەر‌باره‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییش، شێخ جه‌عفه‌ر كه‌سایتی پارتی لێدوانه‌كه‌ی بڵاوكردوته‌وه وتی: “پێویستمان به چه‌كی نوێ هه‌یه، تا هێزی پێشمه‌رگهی پێ تواناتر بکەین.”
په‌رله‌مانی كوردستان وای بڕیار دابوو کە بە شەش مانگ پێشمەرگە یەک بخرێنەوە،دە ڕۆژی دیکەیش وا دەبێتە شەش مانگ ئەو بڕیارە دراوە؛ شێخ جه‌عفه‌ر لەو بارەوە وتی: “بە دە ڕۆژ کارێکی ئەوتۆمان پێ ناکرێت و، پێوستیمان به كات و کردەوەی زیاتر؛ یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه پێویستی به هاوكاریی هه‌موو لایه‌ك و، پشتگیریی ئه‌وان هه‌یه.”