كۆسره‌ت ره‌سوڵ:هیچ كه‌سێك ناتوانێ یه‌كێتی قۆرخ بكا،ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاگر خۆش ده‌كه‌ن با واز له‌م كارانه بێنن
نوچەنێت.هه‌ولێر:
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی رایگه‌یاند، هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناتوانێ یه‌كێتی فه‌رامۆش بكات و وه‌لای بنێ،ئه‌وه كادیران و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی یه‌كێتین جێگای شانازی هه‌موو گه‌لی كوردن.
سایتی فه‌رمی یه‌كێتی بڵاوی كردوه‌ته‌وه”ئه‌م وتانه‌ی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10/1/2015 له‌میانی سه‌ردانێكیدا بۆ مه‌ڵبه‌ندی 3 ی هه‌ولێری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هات، كه تێیدا هه‌ریه‌ك له رزگار عه‌لی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی مه‌ڵبه‌ند و كادیرانی سنووری هه‌ولێر ئاماده‌یبوون“.
له‌به‌شێكی وته‌كانیدا جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتیی وتی”یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هی هه‌موو ئه‌وانه‌یه كه پێوه‌ی ماندووبوونه‌و قوربانیان له‌پێناوی داوه‌و له‌دوای كۆنگره‌ی یه‌كه‌میشه‌وه یه‌كێتی یه‌ك حزب و یه‌ك رێكخستنه‌و هه‌موومان له‌ژێر چه‌تری یه‌كێتیدا كارده‌كه‌ین، نه‌ك حزبی كه‌س و گروپ و ده‌سته‌و تاقمێك“.
له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی نێوان سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی، كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی وتی”سه‌رجه‌م ئه‌و پرۆژه‌و گفتوگۆیانه‌ی كه ده‌كرێن له به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی و گه‌شه‌سه‌ندنیدایه‌و هه‌ر حزبێكی تر له‌شوێنی یه‌كێتی بووایه ئێستا توابوویه‌وه، ئه‌وه یه‌كێتییه هه‌میشه له گه‌شه‌سه‌ندن و نوێبوونه‌وه‌دایه“.
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی وتیشی”دوای كۆبوونه‌وه‌كانمان بڕیارمانداوه چه‌ند لیژنه‌یه‌ك پێكبێت و دوای ته‌واوبوونی كاری لیژنه‌كان له مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بڕیاری كۆتایی ده‌ده‌ین و هه‌موو تواناكان ده‌خه‌ینه‌وه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێتی ببووژێنینه‌وه‌و له جاران به گوڕتر بێینه‌وه گۆڕه‌پانه‌كه“.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی رووی ده‌می كرده كادیرانی یه‌كێتی و وتی: دڵنیابن ئه‌م كێشانه كۆتایی دێ و ته‌نها یه‌ك یه‌كێتی هه‌یه‌و هی هه‌مووانه،هیچ كه‌سێك ناتوانێ یه‌كێتی قۆرخ بكا‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاگر خۆش ده‌كه‌ن و له‌دوای فیتنه‌یی ده‌گه‌ڕێن هیوادارم واز له‌م كارانه بێنن“.