نوچه نێت
كوتله‌ی ده‌وڵه‌تی قانون له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوا ده‌كات لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ باڵوێزی عێراق له ئه‌رده‌ن بكريَت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماته‌مینی بۆ سه‌دام حوسێن سازكردوه
عه‌لی ئه‌دیب سه‌رۆكی كوتله‌ی ده‌وڵه‌تی قانون ئه‌مرۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا وتی” پێویست له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ بالوێزی عێراقی بكات له ئه‌رده‌ن ئه‌مه‌ش له ئه‌نجام سازدانی یادی ماته‌مینی بۆ سه‌رۆكی پێشووی عێراق” شایه‌نی باسه بالێوزی عێراقی له‌ئه‌رده‌ن له‌یادی له‌سێداره‌دانی سه‌دام له یادێكی ماته‌مینی ئاماده‌بووه كه له‌لایه‌ن چه‌ند سه‌ندیكایه‌كه‌وه رێكخراوه. سه‌رۆكی كوتله‌ی ده‌وڵه‌تی قانون جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌وان یاداشتێكیان له‌و باره‌یه‌وه به‌لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوه
باڵوێزی عێراق له ئه‌رده‌ن ماته‌مینی بۆ سه‌دام سازكرد
0
Share.
