
نوچه نێت
كوتله‌ی فه‌زیله له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوا له ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌كات په‌له بكات له دانانی یاسای حزبه‌كان و روونیشی ده‌كاته‌وه ده‌بێت حزب به‌پێی یاساكه سه‌رچاوه‌ی دارایی دیاربێت و په‌یوه‌ندی به‌وڵاتانی ده‌ره‌وه نه‌بێت.
عه‌مار توعمه سه‌رۆكی كوتله‌ی فه‌زیله له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مرۆ بڵاوی كردۆته‌وه داوا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات، په‌له بكات له دانانی یاسای حزبه‌كان و بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی سیاسی له عێراق به‌پێی یاسا رێك بخرێت. روونیشی ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر یاسا هه‌بێت رێگری له‌وه ده‌كرێت حزبه عێراقییه‌كان په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی دیكه هه‌بێت و ده‌بێت سه‌رچاوه‌ی دارایشیان ئاشكرا بێت.
داوا له په‌رله‌مان ده‌كرێت په‌له له‌یاسای حزبه‌كان بكات
0
Share.