هەڵوێستی مسوڵمانەكانی فەرەنسا لەسەر كارەساتەكەی چارلی هیبدۆ

0

YOUNG MUSLIM PROTESTER SEEN DURING STREET PROTEST OF SIKHS AGAINST FRENCH BAN ON RELIGIOUS SYMBOLS IN STATE SCHOOLS IN PARISهەڵوێستی مسوڵمانەكانی فەرەنسا لەسەر كارەساتەكەی چارلی هیبدۆ

نوچەنێت-i24news

لە نوێژی هەینی ئەمڕۆدا مسوڵمانەكانی فەرەنسا ئیدانەی كردەوە تیرۆریستییەكانی چارلی هیبدۆیان كردو خۆیان بەدوور گرت لەو كردەوانە.
لە وڵاتی فەرەنسا 5 ملیۆن مسوڵمان و 2300 مزگەوت هەیە، ئیمامی مزگەوتەكانی فەرەنسا لە یەكەم نوێژی هەینی دوای كردەوە تیرۆریستییەكەدا بە توندی دژایەتی خۆیان دەربڕی بۆ هێرشكردنە سەر گۆڤاری تەنزئامێزی چارلی هیبدۆ.
دەلیل ئەبوبەكر سەرۆكی ئەنجومەنی ئیسلامی فەرەنسی بە ئاژانسەكانی هەواڵی وتوە كە مسوڵمانانی فەرەنسا بەو كردەوەیەی سێ‌ مسوڵمانەكە تووشی خەمباری بوون و لە شۆكدان.
ئەو ئەنجومەنە كە گەورەتین ئەنجومەنی مسوڵمانەكانی فەرەنسایە، هەروەها یەكێتی رێكخراوە ئیسلامییەكانی فەرەنسا (كە لە ئیخوان موسلیمینەوە نزیكە) داوایان لە مسوڵمانەكانی فەرەنسا كردووە بەشێوەیەكی چالاك بەشداری بكەن لە گردبوونەوە نیشتیمانییەكەی رۆژی یەكشەممە لە پاریس كە بۆ دژایەتی تیرۆر و پشتیوانی رای ئازادا ساز دەكرێت.
كاردانەوەكانی دوای چارلی هیبدۆ لە یەكەم رۆژەوە دەركەوتن، وەك تەقەكردن لە چەند مزگەوتێك لە رۆژئاوا و باشوور و رۆژهەڵاتی فەرەنسا، هەروەها دەستگیركردنی هاوڵاتییەكی فەرەنسی لە شارۆچكەی بواتێ‌ كە لە مزگەوتی شارەكەی نووسیبوو “مردن بۆ عەرەب”. هەروەها بەیانی رۆژی هەینی سەرە بەرازێك بە دەرگای مزگەوتی شاری كورت لە دەڤەری كۆرسیكا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com