زانیاری لەبارەی ژمارەی داهاتووی گۆڤارە فەرەنسییەكە
نوچەنێت-ئاژانسەكان
لە یەكەم كاردانەوەیدا بۆ ئەو هێرشەكەی كرایە سەر گۆڤاری چارلی هیبدۆ، پارێزەری گۆڤارەكە ئاشكرای دەكات گۆڤارەكە نەك راناوەستێ بەڵكۆ تیراژەكەی زیاتر دەكات.
ریچارد مالكا پارێزەری گۆڤارەكە لە لێدوانیدا بۆ ئاژانسی فرانس پرێس ئاشكرای كرد ژمارەی داهاتووی چارلی هیبدۆ رۆژی چوارشەممە 14ی ئەم مانگە دەردەچێت بە تیراژی یەك ملیۆن دانە و بە هەموو جیهانیشدا بڵاودەكرێتەوە نەك تەنها بۆ ناو فەرەنسا.