گۆڕان لە سلێمانی پشتی پارتی بەرنادات و لە 10% پۆستەكانی پێ دەدات
نوچەنێت.تایبەت:
بزووتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی پشتی پارتی بەرنادات و لە 10% پۆستەكانی ئەو شارەی پێدەدات و سەرۆكی فراکسیۆنی پارتیش لەوشارە دەڵێت،ئەگەر لە 10% پۆستەكانمان پێنەدرێت بەشداری حكومەتی خۆجێ ناكەین.
بەپێ زانییارییەكانی نوچەنێت لەماوەی چەند رۆژی رابردوو وەفدێكی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان لەسلێمانی بەبێ یەكێتی سەردانی ئەنجوومەنی سەركردایتی پارتی لەو شارەكردوەو بزوتنەوەی گۆڕان لە كۆبونەوەكەدا بەڵێنی ئەوەیان بەپارتی داوە لە 10% پۆستەكانی پارێزگای سلێمانی و لەگەڵ جێگری پارێزگای هەڵەبجە بداتەپارتی،ئەمەش لەبەرامبەری ئەوە بووە كە پارتی هەر لەسەرەتاوە رایگەیاندبوو بۆ پارێزگاری سلێمانی دەنگدەدەنە كاندیدی بزووتنەوەی گۆڕان.سەرۆكی فراکسیۆنی پارتیش لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەماڵپەڕی حیزبەكەی راگەیادوە”گۆڕان ئامادەیی خۆی پیشان داوە،یەک لەسەر 10ی پۆستەکان، بدرێتە پارتیی دیموکراتی کوردستان کە دەکاتە سەنگەکەی خۆمان لە هەڵبژاردنەکەدا و، یەکێتییش ناڕەزایەتیی دەرنەبڕیوە“.
لەوبارەیەوە زیاد کاکەڕەزا،سەرۆكی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێكی تایبەت بەنوچەنێت وتی”سەردانی وەفدەكەی بزووتنەوەی گۆڕان بۆلای ئێمە تەنها سەردانێكی ئاسی بوو،وەفدی فەرمی نەبوون كە بۆ گفتوگۆهاتبن،وەفدی فەرمی بریتیە لە وەفدی بزووتنەوەی گۆڕان و یەكێتی كە بەیەكەوە دێن و تائێستاش وەفدەكە نەهاتوە“.
ناوبراو راشیگەیاند”ئەوە چوار هەفتەیە یەكێتی و بزوتنەوەی گۆڕان رێكەوتنیان كردوەو لە دووەم رۆژەوە رایان گەیاندوە كە سەردانمان دەكەن بەڵام تائێستا نەهاتون و كاتەكەشی دیار نیە كەی دێن“.
سەرۆكی فراکسیۆنی پارتی وتیشی”یەكێتی و گۆران لە یەكەم رۆژی ئەم رێكەوتنەی ئیمزایان كرد هەرچەندە ئێمە ناڕازی بووین و دەنگیشمان پێنەدا چونكە رێكەوتنێكی حیزبی بوو،ئەندامانی هەردوولا لەئەنجوومەنەكە لەو رۆژەوە دەڵێن بۆ ئێوە مورونەتمان هەیە،لەكاتێكدا پۆستەكان دانراون و بەشكراون،ئێمە وتومانە ئەوەی ماوەتەوە بەشی ئەو نۆ كورسیەی تر ناكات“.
لەبارەی ئەوەی ئەگەر ئەو رێژەیەیان پێنەدرێت هەڵوێستیان چی دەبێت، زیاد کاکەڕەزا وتی”زیاتر لە 20 ساڵە وەكو پارتی هیچ پۆستێكمان لە پارێزگای سلێمانی نییە،ئێستاش زۆر پەلەمان نییە،ئەگەر ئیستیحقاقی هەڵبژاردنی خۆمان پێ نەدرێت كە لە 10% زۆر بەدوای بەشداری كردن راناكەین و ئەگەر ئەو رێژەیەمان پێ نەدرێت بەشداری حكومەتی خۆجێ سلێمانی ناكەین“.