چەند پرسێك مه‌عسوم و عه‌بادی كۆدەكەنەوە

0

چەند پرسێك مه‌عسوم و عه‌بادی كۆدەكەنەوەsarokkomar

نوچەنێت.هه‌ولێر:

سەرۆك كۆماری عێراق و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران كۆبنەوەو تاوتوێی كاره‌كانی حكومه‌ت و چەند پرێكیان كرد.

بەپێ هەواڵێكی راگه‌یاندنی سه‌رۆك كۆمار”رۆژی پێنج شه‌ممه‌ 8-1-2015 فواد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆمار چاوی كه‌وت به‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران“.

بەپێ هەواڵەكە”له‌دیدارێكدا گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسی و ئه‌منی كه‌ وڵاتی پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كانی حكومه‌ت و ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ ئه‌منیانه‌ی به‌ده‌ستهاتوون له‌ به‌رامبه‌ر باندی تێرۆریستی داعش

هه‌ر له‌و دیداره‌دا باس له‌و به‌رنامانه‌ی حكومه‌ت كرا كه‌ له‌ ماوه‌ی رابردوودا جێبه‌جێكراون و ئاستی پێشكه‌وتنه‌كانی كه‌ به‌دی هاتوون له‌دوای سێ مانگی یه‌كه‌می ده‌ستبه‌كاربون, هه‌روه‌ك به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌ت گفتوگۆكرا كه‌ له‌ماوه‌یسێ مانگی داهاتودا جێبه‌جێده‌كرێ به‌تایبه‌تی مه‌سه‌له‌ی ئاشتبونه‌وه‌ی نیشتمانی .

هه‌ر له‌و دیداره‌دا ته‌ئكیدكرایه‌وه‌، له‌سه‌ر گرنگی به‌رده‌وامبونی سه‌ركه‌وتنه‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و هێزی میلی و پێشمه‌رگه‌ و پێویستی په‌ره‌پێدانی هه‌موو هه‌وڵه‌كان له‌ پێناو له‌ ناوبردنی بانده‌ تیرۆرستییه‌كان .

له‌به‌شێكی دیداره‌كه‌دا به‌بۆنه‌ی یادی دامه‌زراندنی هه‌ریه‌ك له‌ سوپای عیراق و هێزه‌كانی پۆلیس, سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌و قوربانیدانه‌یان به‌رزنرخاند كه‌ سوپای عیراق و پۆلیس له‌پێناو یه‌كڕیزی عیراق و سه‌روه‌رییه‌كه‌ی ده‌یده‌ن, وێڕای پیرۆزبایی كردن سوربوونی خۆیان دوپاتكرده‌وه‌، بۆ گه‌شه‌پێدانی توانای رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ و مه‌شقكردن و بواری ته‌كنیكی هێزه‌ چه‌كداره‌كان.

هه‌روه‌ك ته‌ئكیدكرایه‌وه‌، له‌سه‌ر پێویستی گرنگیدان به‌ ئاواره‌كان و فه‌راهه‌مكردنی ژیانێكی گونجاو بۆیان و گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌كانیان دوای ئه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان له‌ جنگی باندی تیرۆرستی داعش رزگاریان ده‌بێت .

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com