میلیشیای بەدر: “موجاهیدان” دەتوانن كۆبانێ‌ ئازاد بكەن

0

badrمیلیشیای بەدر: “موجاهیدان” دەتوانن كۆبانێ‌ ئازاد بكەن

نوچەنێت-ئەلجەزیرە

رێبەری میلیشیای بەدر هادی عامری دەڵێت عێراق پێویستی بە هێزەكانی هاوپەیمانان نییە لە جەنگی دژی داعشدا.
هادی عامری رێبەری میلیشیای بەدر لە وتەیەكیدا كە بۆ ئامادەبوانی كۆنگرەی یەكدەنگیی ئیسلامی لە تاران پێشكەشی كرد وتی هاوپەیمانان وەك چۆن نەیانتوانی كۆبانی رزگار بكەن، ئاوها ناشتوانن عێراق لە دەستی داعش رزگار بكەن. ئەو وتی تەنیا موجاهیدان دەتوانن كۆبانێ‌ و عێراق رزگار بكەن.
عامری وتی بەهۆی دەزگاكانی راگەیاندنەوە وێنەیەكی ئەوتۆ بۆ داعش كێشراوە كە هێزێكی نەبەزیوە. جەختیشی كردەوە كە شۆڕشی عەشایەرەكان و راپەڕینی سوننەكان رێگای كاریگەری بەگژداچوونەوەی داعشە. ئەو رێ[ەرە شیعەیە لە تارانەوە بەڵێنیشیدا حەشدی شەعبی سەرجەم ئەو خاكە لە داعش بسێننەوە كە دەستی بەسەردا گرتووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com