وەزیری بەرگری عێراق:پێشڕەوییەكانی پێشمەرگە ورەی سوپای بەرزكردوەتەوە
نوچەنێت.ههولێر:
ئەمڕۆ هەینی 9/1/2015 وەفدێكی باڵای حكومەتی فیدراڵی عێراق كە پێكهاتبوون لە ئوسامە نوجێفی جیگری سەرۆك كۆمار و خالید عوبێدی وەزیری بەرگری و ئەسیل نوجێفی پارێزگای موسڵ سەرانی میحورەی گوێڕ- مەخمووری هێزەكانی پێشمەرگەیان كرد و میحوەرەكانیان بەسەركردەوەو لەگەڵ سیروان بارزانی بەرپرسی میحوەركە و فەرماندەكانی پێشمەرگە كۆبونەوەو دواتریش كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیان بۆ دەزگاكانی راگەیاند سازكرد.
لای خۆیەوە خالید عوبێدی وەزیری بەرگری عێراق،رایگەیاند كۆبونەوەكەی ئەمڕۆمان لەگەڵ هێزەكانی پیشمەرگە دوای دوو ساڵ دابڕان بووە لەیەكتر و كۆبونەوەیەكی زۆر سەركەوتوو لە نێوان وەفدی عێراقی و وەفدی پێشمەرگە بەڕێوەچوو كە لەكۆبونەوەكەمان باسی رەوەشی پەنابەرانیشمان لەگەڵ پێشمەرگە كرد“.
وتشی”پیشمەرگە بەشێكە لەسیستەمی بەرگری سوپای عێراق و دڵخۆشیشم بەسەركەوتنەكانی پێشمەرگە“.
رونیشیكردەوە”كە لەگەڵ هەرێمی كوردستان پلانی هاوبەشیان دەبێت بۆ رزگاركردنەوەی شاری موسڵ و لەكۆبونەوەكەش باسی ئەو بابەتمان كردوە“.
وەزیری بەرگری عێراق جەحتی لەوەشكرەوەكە”پێشڕەوییەكانی پێشمەرگە ورەی سوپای عێراقی بەرزكردوەتەوە“.
خالید عوبێدی ئاشكراشی كرد”لە دابین كردنی چەك و راهێناندا هاوكاری هیزەكانی پێشمەرگە دەكەن و لە بودجەشدا پشكی پێشمەرگەیان بەجیا داناوە“.
لای خۆشیەوە ئوسامە نوجێفی جیگری سەرۆك كۆماری عێراق كە بۆ سەرپەرشتیكردنی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی شاری موسڵ دەستنیشانكراوە، سوپاسی هێزەكانی پیشمەرگەی كرد كە هاوكاری سوپای عێراق دەكات بۆ كۆنتڕۆڵ كرنەوەوی شاری موسڵ و ئاماژەی بەوەشكرد كە دوای شەڕی شنگال داعش لەو شارە ورەی رووخاوە.
هەروەها راشیگەیاند كە”داعش پۆلیسەكانی ناو شاری موسڵیشی رەوانەی بەرەكانی شەڕكردوە“.
لای خۆشیەوە ئەسیل نوجێفی پارێزگای موسڵ وتی”دوو سەربازگەمان لە هەرێمی كوردستان هەیە بۆ مەشق پێكردنی پۆلیس و خۆبەخشەكانمان“.
لەلای خۆشیەوە سیروان بارزانی میحورەی گوێڕ- مەخمووری هێزەكانی پێشمەرگە وتی”لەگەڵ كابینەی نوێ حكومەتی عێراقی رێكەوتن كراوە كە هاوكاری هێزەكانی پیشمەرگەبكات و وەجبەێكی چەك و تەقەمەنیش گەیشتوەتە وەزارەتی پیشمەرگە“.